هەپەگە دوو گەریلای بیرهێنایەوە کە ساڵی ٢٠٢١ شەهیدبوون
هەپەگە یادی دوو شەهیدی بەرزڕاگرت کە لە زاپ شەهیدبوون، دەڵێت: "هاوڕێیانمان ئەندۆک و دەستان کە ڕۆڵەی نموونەیی دڵسۆزی گەلەکەمان بوون، هەمیشە وەک پێشەنگی گەنجان و قارەمانی گەل یاد دەکرێنەوە".
هەپەگە یادی دوو شەهیدی بەرزڕاگرت کە لە زاپ شەهیدبوون، دەڵێت: "هاوڕێیانمان ئەندۆک و دەستان کە ڕۆڵەی نموونەیی دڵسۆزی گەلەکەمان بوون، هەمیشە وەک پێشەنگی گەنجان و قارەمانی گەل یاد دەکرێنەوە".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، پەیوەست بە شەهیدبوونی ٢ گەریلا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردۆتەوە، ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لە ٣ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ ، دوژمن هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی جیلۆی بچوک، هاوڕێیانمان ئەندۆک و دەستان شەهیدبوون.
هاوڕێیانمان ئەندۆک و دەستان لە دژی هێرشەکانی داگیرکاری لە ساڵی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی زاپ گیانبازانە بەرخۆدانیان کرد و گورزی گەورەیان لە دوژمن وەشاند، وەک جەنگاوەری پێشەنگ لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی بازی زاگرۆسدا، جێگەی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانماندا دەگرن. ڕۆڵەی عەگید و باشوری کوردستان، جەنگاوەری گیانبازی هەڵەبجەی شەهید، هاوڕێمان ئەندۆک، هەروەها ڕۆڵەی قارەمانی گەلی وڵاتپارێزمان لە نسێبین، هاوڕێمان دەستان بە بوێرییان ترسیان خستە دڵی دوژمن و هەڵوێستێکیان پیشاندا کە دەبێتە نموونە بۆ هەموو گەنجانی کورد. هاوڕێ ئەندۆک و دەستانی بوێر و ئازادیخواز و وڵاتپارێز، کە ڕۆڵەی نموونەیی و دڵسۆزی گەلەکەمانن، هەردەم وەک قارەمانی گەل و پێشەنگی گەنجان یاد دەکرێنەوە.
سەرەخۆشی دەکەین لە ماڵباتی هێژای هاوڕێیانمان ئەندۆک و داستان و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان لە کوردستان، دووبارە بەڵێن دەدەین، بە یادکردنەوەی شەهیدەکانمان، تێکۆشانمان زیندوو بهێڵێنەوە.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئەندۆک ئاخین
ناو و پاشناو: وەرزێر یاسین
شوێنی لەدایکبوون: هەڵەبجە
ناوی دایک - باوک: زوهرە- یاسین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢١/ زاپ
ناسناو: دەستان دێرسیم
ناو و پاشناو: محەمەد سەعید ئاجات
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک - باوک: کەوسەر- محەمەد نوری
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢١/ زاپ"