هەپەگە: فەرماندە جەمال بووە شەهیدی نەورۆز
هەپەگە فەرماندە جەمال (فەرماندە جەمال)ی بە رێزەوە بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، "بووەتە شەهیدی نەورۆز و بۆ گەلەکەمان هێمای ژیانەوە و ئازادییە".
هەپەگە فەرماندە جەمال (فەرماندە جەمال)ی بە رێزەوە بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، "بووەتە شەهیدی نەورۆز و بۆ گەلەکەمان هێمای ژیانەوە و ئازادییە".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو گەریلا شەهیدە ئەم زانیارییەی راگەیاند:
"پەکەکە لە پارتێکی شەهیدانە هیوای ئازادی گەلەکەمانە کە بە تێکۆشانی مێژوویی زیاتر لە نیوسەدەی خۆی ژیاندیەوە. تێکۆشانی ئازادی کوردستان کە بە رەنجی شەهیدانی نەمرمان گەیشتووەتە ئەمڕۆ، بە پێشەنگایەتی ئەو گیانبازانەمان کە کاتێک پێویست بێت بێ دوودڵی خۆیان بەخت کردووە، هەموو رۆژێک زیاتر لە سەرکەوتن نزیک دەبێتەوە. هاوڕێمان جەمال کە لە ئامەد لە شاری سەرهەڵدان لەدایکببوو، هەر ساتێکی ژیانی خۆی بۆ داهاتووی ئازادی گەلەکەمان بەخت کرد. ئەو یەکێک بوو لە فەرماندە پێشەنگەکانمان و لەپێناو شەهیدانمان و پارتەکەماندا بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی. هاوڕێمان فەرماندە جەمال کە رەنجێکی گەورەی دا، لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا تا باکوری کوردستان لە دژی داگیرکەران خاکی پیرۆزی کوردستانی پاراست. شەهیدبوونی هاوڕێمان جەمال کە رۆڵەیەکی ئازای گەلەکەمان و فەرماندەیەکی پێشەنگمانە، بۆ ئێمە فەرمانی سەرفرازی ئەوەیە کە میراتی تێکۆشانی شەهیدانی نەمر بە دڵنیاییەوە بە سەرفرازی تاجدار دەکرێت.
ناسنامەی هاوڕێمان جەمال ئاندۆک بەم جۆرەیە:
ناسناو: جەمال ئاندۆک
ناو و پاشناو: جیهان نازلەر
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: زاهیدە- ئادەم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی ئاداری ٢٠١٩-حەفتانین
هاوڕێ جەمال بە بوێری، زیرەکی تاکتیکی، رەنج، کەسایەتی فیداکار، بەو بەهایەی بۆ هاوڕێیانی دادەنا و بە هەڵوێستی سەرکەوتووانەی فەرماندەیی لەسەر هێڵی سەرکەوتن، بووەتە یەک لە فەرماندە نمونەییەکانی سەردەمی نوێ. هاوڕێ جەمال لە نەورۆزی ٢٠١٩دا لە هێرشی دوژمندا شەهید بوو و بووە شەهیدی نەورۆز و بۆ گەلەکەمان هێمای ژیانەوە و ئازادییە".
هـ . ب