هەپەگە: فەرماندە ئامارا ڕۆناهی شەهید بوو
هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە کەسایەتیی هەڤاڵ ئامارا بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی هەموو شەهیدانی ئازادی دەدەین و لە هەموو ساتێکی ژیان دا خاوەنداری لە یاد و تێکۆشانیان دەکەین".
هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە کەسایەتیی هەڤاڵ ئامارا بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی هەموو شەهیدانی ئازادی دەدەین و لە هەموو ساتێکی ژیان دا خاوەنداری لە یاد و تێکۆشانیان دەکەین".
ڕاگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەوبارەیەوە:
" بزووتنەوەی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەسەر بنەمای پارادایمی شارستانیەتی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، لە کەسایەتی گەلی کورددا بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی مرۆڤایەتی، بە پێوەری خۆبەڕێوەبەریی، بۆ گۆڕینی سیستم و لە دژی هەموو جۆرە هێرشەکانی خۆزاڵکردنی – دەوڵەتپەرەستی پیاوسالارنە بەرەنگاری دەکات. گەورەترین تێکۆشانی مرۆڤایەتی بەڕێوەدەبات. تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی بە پێشەنگایەتیی ڕێبەرمان لە پەنجاهەمین ساڵدا، بە پێشەنگایەتیی ژنان سەرلەنوێ بنیاتنراایەوە، ناسنامەی ئازادی کوردانی ئافراند و ئەم ڕاستییەی بە ئەرکی پێشەنگایەتیی ئازادیی گەلان ڕێکخست، لەسەر ئەم بنەمایە بوو بە هیوایەک بۆ مرۆڤایەتی و هەموو ژنان، بەمشێوەیە هەنگاوی مێژوویان نا.
بێگومان ئەم تێکۆشانە لەسەر بنەمای فیداکاری و فیدایەتیی شەهیدەکانمان پێکهاتووە، کە بە پێشەنگایەتیی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ، خاوەندارییان لە هێزی گەورەی خەبات و تێکۆشان کرد و بە شێوەیەکی ڕادیکاڵانە تێکۆشان. ئەو ڕاستییە، کە بەهاکانی خەباتمان پێناسە و دیاری دەکات، لەسەر بنەمای هەوڵ، ڕەنجدان، تێکۆشان و فیداکاریی هەموو هەڤاڵانمان لەسەر هەمان رێگا بەڕێوەدەچێت، ئەو ئاستە بەرزە، کە مسۆگەریی ڕزگاریی مرۆڤایەتی و ڕزگاریی ژنانیش مسۆگەر دەکات، هەنگا بە هەونگاو گەورە دەبێت.
واقیعی شەهیدان باوەڕ و بڕاوا بە ئازادی زیاد دەکات، تێکۆشان ڕادیکاڵ دەکات، هێزمان بەرامبەر بە دوژمن بەهێز دەکات و بزووتنەوەکەمان زیاتر لەئازادی نزیک دەکاتەوە. هاوڕێمان ئامارا، کە لە تێکۆشانی ئازادیماندا، کە بە پێشەنگایەتیی ژنان بەڕێوەدەچێت، بە فیداکرای و ڕەنجی خۆی فەرماندەیەکی پێشەنگ بوو، لە هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، ئێمە جارێکی تر بەڵێن دەدەین، کە تێکۆشانی هاوڕێ ئامارا بە فیداکاری و بوێرییەکی زۆرەوە تا سەرکەوتن بەردەوامی پێ دەدەین.
لەسەر ئەم بنەمایە لە کەسایەتی هەڤاڵ ئامارا دا بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە تۆڵەی هەموو شەهیدانی ئازادی بکەینەوە و لە هەموو ساتێکی ژیاندا خاوەنداری لە یاد و رێگای شەهیدان بکەینەوە. سەرەخۆشی لە دایک و بنەماڵە هێژا و ئازیزەکەی هاوڕێمان ئامارا ڕۆناهی و هەموو وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەرانمان دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵمان ئامارا ڕۆناهی بەم شێوەیەیە:
نازناو: ئامارا ڕۆناهی
ناو و پاشناو: غەمزە لاچین
شوێنی لەدایکبوون: مێرسین
ناوی دایک و باوک: سەڤیم - محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ئابی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
هەڤاڵمان ئامارا وەک تێکۆشەرێکی بەهێزی خەڵکی قارەمانی دێرسیممان، کە بەشداریی لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دا کرد، بە جدیەتێکی گەورە و سەرکەوتنی بەرزەوە ئەرکە شۆڕشگێڕانەکانی خۆی سەرکەوتوانە بەجێ دەهێنا. ئاڵای تێکۆشانی هاوڕێمان ئامارا لەلایەن هاوڕێکانیەوە بە سەرکەوتن تاجدار دەکرێت".
ژ.ت