هەپەگە: گوێ لە درۆکانی شەڕی تایبەت مەگرن!

هەپەگە رایگەیاند، "ئەو هەواڵانەی میدیای شەڕی تایبەتی رژیمی فاشیست لەبارەی هێزەکانمان و فەرماندەکانمانەوە بڵاویدەکەنەوە، دوورن لە راستیەوە. با گەلەکەمان گوێ لە هەواڵە درۆیانەی شەڕی تایبەت نەگرن".

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"زانیاری بەرفراوان لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:

'٣ی ئایار گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی، سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە چەمچۆ و سیدا ١٣ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

داگیرکەران هەوڵیان دا سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە حەفارە بڕوخێنن.

گوێ لە هەواڵی درۆ مەگرن

رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست کە تا کۆتایی پێداگرە لەسەر سیاسەتی شەڕ، لە سایەی خۆڕاگریی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان نەیتوانی بگاتە ئەنجام. بەوهۆیەوە لە رێگەی میدیای شەڕی تایبەتەوە هەواڵی درۆ بڵاودەکاتەوە و هەوڵ دەدات کە سەرکەوتنی ساختە بخوڵقێنێت. ئەو هەواڵانەی میدیای شەڕی تایبەتی رژێمی فاشیست لەبارەی هێز و فەرماندەکانمانەوە هەڵیدەبەستن دوورە لە راستیەوە. با گەلەکەمان گوێ لەو هەواڵە درۆیانەی شەڕی تایبەت نەگرێت. ئەو هاوڕێیانەمان کە باسیان دەکەن لەسەر ئەرکی خۆیان بەردەوامن . با گەلەکەمان گوێ لەو هەواڵە درۆیانە نەگرن لە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا بڵاودەکرێنەوە".

هـ . ب