لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە:
"زانیاری ورد لەسەر چالاکی هێزەکانمان و هێرشەکانی سوپای تورک بەم شێوەیە:
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٢٥ی تەمووز کاتژمێر ٠٩:٣٠ کاتێک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کەوتنە جموجۆڵەوە، هێزەکانمان گورزیان لێوەشاندن. چالاکییەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٥ی تەمووز کاتژمێر ١٠:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا کەو هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانەکەدا جێگیربن.
٢٥ ی تەمووز کاتژمێر ١٢:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا. چالاکییەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٥ی تەمووز کاتژمێر ١٧:٤٠ تا ١٨:١٥ لە دژی داگیرکەران کەو هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جێگیر بن ٣ جار چالاکی ئەنجامدرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٥ی تەمووز کاتژمێر ١٩:١٥ چەکێکی بۆمبهاوێژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لەناوبرا.
٢٥ی تەمووز کاتژمێر ٢٣:٤٠ تا ٢٦ی تەمووز کاتژمێر ٠١:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هەلیکۆپتەر سوڕانەوە. ٢٦ی تەمووز کاتژمێر ٠٠:٣٠ هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی هەوڵیدا هێزەکانی لە گۆڕەپانی بەرخودان جێگیر بکات و تیمە گەڕۆکەکانیشمان لێیاندا. هەلیکۆپتەرەکە کە گورزی گەورەی بەرکەوت، دووکەڵی لێبەرزبووەوە و ناچار بوو لە گۆڕەپانەکە دووربکەوێتەوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٢٥ی تەمووز لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی شاخی جودی جارێک، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٢ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی بەهاریش ٥ جار بە گشتی ٨ جار ئەو ناوچانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کراون.
٢٥ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٠٠ و ١٧:٣٠ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ دوو جار بە درۆنی خۆتەقێنی سوپای تورکی داگیرکەر بۆردومان کران. بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە گۆڕەپانەکە بەربوو، ئاگرە تائێستاش بەردەوامە.
هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک بە دەیان جار تۆپباران کران".
هـ . ب