هەپەگە گورزێکی قورسی لە داگیرکەران وەشاند: ١٩ داگیرکەر سزادران

لە چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا ١٩ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر سزادران و گورز لە ١١ سەنگەریش وەشێندرا. هەپەگە رایگەیاند کە گەریلاکان چەندین تاکتیکی سەرکەوتوانەیان بەکارهێنا و گورزی قورسیان لە داگیرکەران وەشاندووە.

هەپەگە رایگەیاند، "هێزەکانمان بە ئیرادە، بڕوا، گیانی فیدایی ئاپۆیی و ئازایەتی بەرزەوە لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چەندین چالاکییان ئەنجامداوە. تیمەکانی پسپۆڕی گەریلا کە تاکتیکی دەوڵەمەندی گەریلایی بە شارەزایی پێکەوە بەکارهێناوە، گورزی قورسیان لە سوپای داگیرکەر وەشاندووە.

ئەو چالاکیە بۆ یادی دایکە تایبەتە کە لە بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریی سلۆپی بە ناجوامێرانە شەهید کرا و هەروەها بۆ یادی بۆ حەزنێ ئینانی کچیەتی، کە لە بەرخودانی خۆبەڕێوەبەری جزیردا بە شێوەیەکی دڕندانە سووتێندرا. دەوڵەتی تورکی قڕکەر و کۆلۆنیالیست، تا بەردەوام بێت لە هێرشە نامرۆڤانەکانی، تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان بە گوڕتر دەبێت و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان خاوەنداری لە بەرپرسیارێتی خۆی لە تێکۆشان دەکات و لێپێچینەوە دەکات.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییانەی راگەیاند:

"ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

١١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٦:٤٥ و ١٠:١٠ و ١١:١٠ و ١٥:٤٠، کاتێک داگیرکەران هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بن و دەستیان بە جموجۆڵ کرد، بە نیشانەشکێنی کرانە ئامانج و ٥ داگیرکەر سزادران.

١١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٥٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا.

١١ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٣٠، کاتێک داگیرکەران دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بن، ٣ جار بە چەکی قورس کرانە ئامانج.

١١ی ئەیلول، لە نێوان کاتژمێر ٢٠:٠٥ بۆ ٢٣:٣٥، کاتێک ھەلیکۆپتەرەکان دەیانویست سەربازەکان لە گوڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی دابەزێنن، ٥ جار بە چەکی قورس ھەلیکۆپتەرەکان کرانە ئامانج.

١١ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣.٠٠، ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی پێشڕەوی بکەن، لە نزیکەوە بە چەکی کەسی (سووک) تەقەیان لێکرا و ٣ داگیرکەر سزادران.

١١ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣:٣٠، کاتێک داگیرکەران دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بن، بە نیشانە شکێنی کرانە ئامانج و ٢ داگیرکەر سزا دران. ئەو چالاکییانە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١١ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣:٣٢، کاتێک داگیرکەران هەوڵیاندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بن، بە نارنجۆک کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا.

١٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠١:٤٠، کاتێک داگیرکەران دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بن، بە چەکی ئۆتۆماتیکی مامناوەند کرانە ئامانج.

١٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٢:٢٠، کاتێک داگیرکەران دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بن، بە چەکی قورس کرانە ئامانج. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٢:٤٣، لە دژی ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بن. چالاکییەکی ھێرشبەرانە ئەنجامدرا. بە نارنجۆک و چەکی سووک لە داگیرکەران دراو و لانیکەم ٤ داگیرکەر سزادران.

١٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٤:٠٠، کاتێک داگیرکەران دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بن، بە چەکی ئۆتۆماتیکی مامناوەند کرانە ئامانج.

١١ی ئەیلول، کاتژمێر ٠٩:٠٠، ١٠:٠٠، ١١:٣٠، ١٤:٠٠، ١٥:٠٠، ١٥:٢٠ و ١٥:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە ٧ سەنگەر وەشێندرا.

١١ی ئەیلول، کاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٤:٥٠ و ١٦:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە ٣ سەنگەر وەشێندرا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١١ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣:٤٥، کاتێک ھەلیکۆپتەرەکان هەوڵیاندا سەربازەکان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی دابەزێنن، دوو جار بە چەکی قورس ھەلیکۆپتەرەکان کرانە ئامانج.

١٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٣:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

 هەرێمی خواکورک؛

لە ١٠ی ئەیلولدا کاتێک داگیرکەران لە نێوان شاخی سەهید دەروێش و شاخی لیلکان لە جموجۆڵدابوون بە تاکتیکی سابۆتاژ لە داگیرکەران درا. لەو چالاکیەدا ٣ داگیرکەر سزادران و ٤ داگیرکەریش برینداربوون.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ١١ی ئەیلولدا گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٤ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٢ جار، دەوروبەری رووباری زێش ٢ جار، بە گشتی ئەو ناوچانە ٨ جار لەلایەن فرۆکەی شەڕەوە بۆردومان کران.

لە ١١ی ئەیلولدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و گۆڕەپانی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران".

هـ . ب