هەپەگە: هاوڕێیانمان گوڵبەهار، ئەیلەم و دیجلە شەهیدبوون

هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکرا کرد کە لە باگۆک شەهید بوو و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان گوڵبەهار، ئەیلەم و دیجلە کە لە دژوارترین گۆڕەپانەکاندا خەباتیان کرد، بەهۆی ئەو تایبەتمەندیانەیان بوونە نمونەی گەریلایەتی سەردەمی نوێی یەژا ستار".

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"٤ی ئابی ٢٠٢٣ لە گۆڕەپانی بەرخودانی باگۆکی مێردین لە هێرشی دوژمندا فەرماندەی پێشەنگی یەژاستار گوڵبەهار و جەنگاوەرانی گیانبازی ئاپۆیی هاوڕێیانمان ئەیلەم و دیجلە شەهیدبوون.

هاوڕێیانمان گوڵبەهار، ئەیلەم و دیجلە کە هەر یەکێکیان جەنگاوەرێکی گیانبازی ئاپۆیی بوون. لەناو تێکۆشانی ئازادیماندا کە ماوەیەکی زۆر لەناویدا بەشداربوون، بە هەڵوێست، بەشداربوون و قاڵبوونەوەیان لەسەر فەلسەفەی ئازادیی ژنی رێبەرمان، بوونە نمونە. ئەو هاوڕێ بەنرخانەمان هێڵی ئازادیی پەکەکە و پاژک، ئایدۆلۆژیای رزگاریی ژن، راستی ژنی ئازاد و پێوانەکانیان لە کەسایەتی خۆیاندا نەخشاند، لەهەموو خەباتێکدا بە شێوەیەکی فیدایی بەشدارییان کرد و بوونە پێشەنگ هاوڕێیانمان گوڵبەهار، ئەیلەم و دیجلە لە گۆڕەپانە هەرە دژوار و ئەستەمەکاندا ئەرکیان راپەڕاند و بەو تایبەتمەندیانەوە بوونە نمونەی گەریلایەتی سەردەمی نوێی یەژاستار.

سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێز و بە نرخییان دەکەین، کە جەنگاوەرانی بژاردەی وەک هاوڕێیان گوڵبەهار، ئەیلەم و دیجلەیان ناردە ناو تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان، هەروەها سەرەخۆشیش لە سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: گوڵبەهار مەرجان

ناو و پاشناو: شەکریناز کاپڵان

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک- باوک: میران- ئیسکان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئابی ٢٠٢٣/ مێردین

ناسناو: ئەیلەم مونزور

ناو و پاشناو: ئەمینە کاپڵان

شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح

ناوی دایک- باوک: دیلبەر- جەنگیز

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئابی ٢٠٢٣/ مێردین

 

ناسناو: دیجلە ئەیلەم

ناو و پاشناو: لەیلا گوڵجو

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: ئایتەن- عەلائەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئابی ٢٠٢٣/ مێردین

هـ . ب