ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) مەزڵوم وان (جەزمی داش) و مۆردەم ئەیلول (عەبدوڵا نەبۆ) کە تەمووزی ٢٠٢٤ لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر زاپ شەهیدبوون، بەبیری هێنانەوە و ناسنامەی ئەوانی ئاشکرا کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " هاوڕێیانمان مەزڵوم و مۆدەرم لە ئەنجامی هێرشەکانی دوژمندا مانگی تەمووز شەهیدبوون تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی پارتەکەمان پەکەکە کە بزوتنەوەی نەتەوەی دیموکراتیکی گەلەکەمانە بوون.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێیانمان مەزڵوم و مۆردەم و هەروەها سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی عەرەب و کورد دەکەین و بەڵێن دەدەین کە کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئامانجی شەهیدانمانە، جێبەچێ بکەین.
زانیاری لە سەر ناسنامەی هاورێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: مەزڵوم وان
ناو و پاشناو: جەزمی داش
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک: فەلەکناز- نیزامەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: تەمووزی ٢٠٢٤/ زاپ
ناسناو: مۆردەم ئەیلول
ناو و پاشناو: عەبدووڵا نەبۆ
شوێنی لەدایکبوون: حمس
ناوی دایک- باوک: خیتام - ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: تەمووزی ٢٠٢٤/ زاپ