هەپەگە: هاوڕێیانمان ڕێزان و باوەڕ شەهید بوون

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، دوو گەریلا بە ناوەکانی ڕێزان و باوەڕ لە ٦ ی ئاب لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا ئاشکرای کرد:

" لە ٦ ی ئابی ٢٠٢٣ لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، هاوڕێیانمان ڕێزان و باوەڕ کە ڕۆڵەی هێژای گەلەکەمانن لە بۆتان، شەهید بوون. هاوڕێیانمان ڕێزان و باوەڕ هەموو ساتەکانی ژیانیان لەسەر بناغەی ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی و دڵسۆزی بۆ شەهیدان و گەل بەڕێکرد، لە تێکۆشانی ئازادیماندا، بە باوەڕ و ئایدیا و بڕیاردانێکی مەزنەوە بەشداری تێکۆشان بوون و ئەم هاوڕێیانەمان بوونە میلیتانی ئاپۆیی نموونەیی. هاوڕێیانمان ڕێزان و باوەڕ لە مێژووی تێکۆشانماندا وەک قارەمانێکی نموونەیی جێگەی خۆیان گرت، دەبێت هەموو گەنجێکی کورد لە بەشداری و هەڵوێستیان لەمەڕ تێکۆشان، ئەم هاوڕێیانە بکەنە نموونەی خۆیان.

بەڵێن دەدەین هەمیشە یادی ڕۆڵە هێژا و دڵپاک و قارەمانەکانی گەلی کورد، هەڤاڵان ڕێزان و باوەڕ، بە زیندوویی دەهێڵێنەوە؛ تۆڵەی هەڤاڵەکانمان دەکەینەوە و ئامانجەکانیان سەردەخەین.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی بۆتان و گەلی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ڕێزان بۆتان

ناو و پاشناو: ڕێزان گونگەن

شوێنی لەدایکبوون: شەرناخ

ناوی دایک و باوک: زوڵەیخا_بەشیر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٦ ی ئابی ٢٠٢٣/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناسناو: باوەڕ بۆتان

ناو و پاشناو: بەکر کینا

شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبوڵ

ناوی دایک و باوک: سوبحان_ حاجی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٦ ی ئابی ٢٠٢٣/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا