هەپەگە: هەلیکۆپتەرێکی سکورسکیمان خستەخوارەوە
هەپەگە رایگەیاند کە لە ٢٤ی تەمووزدا هەلیکۆپتەرێکی سکورسکی کو ویستی سەرباز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران جێگیر بکات لەلایەن گەریلاکانەوە خراوەتە خوارەوە و سەربازانی نێو هەلیکۆپتەرەکە سزادراون.
هەپەگە رایگەیاند کە لە ٢٤ی تەمووزدا هەلیکۆپتەرێکی سکورسکی کو ویستی سەرباز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران جێگیر بکات لەلایەن گەریلاکانەوە خراوەتە خوارەوە و سەربازانی نێو هەلیکۆپتەرەکە سزادراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
" دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک ٧ ساڵ بەر لە ئیستا لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ بە هاوپەیمانیەکی فاشیستی هاوبەش و دەوڵەتی نەژادپەرست، لە بەرانبەر گەلەکەمان و تەڤگەرەکەمان هێرشی قڕکردنی دەستپێکرد. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی فاشیستی ٧ ساڵە لە بەرانبەر گەلی کوردستان و تەڤگەرەکەمان، بە شێوەی شەڕی تایبەت هێرش دەکات، بەلام هیچ ئامانجێکی بەدەست نەهێناوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئیلهام لە بەرخۆدانی مێژوویی رێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالی وەردەگرن، لە هەموو شوێنێکی کوردستان بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی بەرخۆدان دەکەن و بوونەتە هیوای گەلانی ژێردەستە. بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا کە بە هیوای رێبەرتی، گەلەکەمان و تەڤگەرەکەمانە، هەموو پلانی رژێمی فاشیستی تێکشکاندووە کە دەیەوێت تێکمانبشکێنێت.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ساڵی هەشتەمی هێرشە داگیرکەرەکەدا بڕیارداری و متمانەی خۆیان زیاد کرد و سەرفرازیان کردە ئامانج و بەرەو سەرکەوتن دەچن. تیمەکانی گەرۆکمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران لە ٢٤ی تەمووزدا بە شەو هەلیکۆپتەرێکی سکۆراسکیان خستە خوارەوە و داگیرکەرانی نێوی سزادران. هێزەکانمان گورزی گەورە لە داگیرکەران دەدەن و پەیامی واتاداریان بە داگیرکەراندا.
سوپای تورک کە تاوانی شەڕ دەکات کە ناتوانت بەرخۆدانی هێزەکانمان بشکێنێت، ٩ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٢٢ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی و بە دەیان جار بە هاوەن هێرشی کردە سەر گۆڕەپانەکان و سەنگەرەکانی بەرخۆدان.
زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە:
لە ٢٤ی تەوموزدا هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی کە ویستی بکەوێتە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج. ئاگر بە هەلیکۆپتەرەکە کەوت و ویستی دوور بکەوێتەوە و لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران کەوتە خوارەوە.
لە ٢٤ی تەمووزدا تیمەکانی گەڕۆکمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کۆکەری بە جەکی سووک و بۆمبی دەستی لە داگیرکەرانیادا. لە چالاکیەکەدا لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕ قورس روویدا. داگیرکەران کە نەیانتوانی پیشڕەوی بکەن، کشانەوە.
٢٤ی تەمووز کاتژمێر ٠٠:١٥ هەلیکۆپتەرە جەنگیەکان کە ویستیان گۆرەپانی بەرخۆدانی کارکەر بۆردومان بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. دوای گورزە کاریگەریەکەی هێزەکانمان، هەلیکۆپتەرەکام بە ناچاری کشانەوە.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەڕەشی جەنگی خابوور؛
رۆژی ٢٤ی تەمووز کاتژمێر ١١:٢٥ و ١٤:٥٠ داگیرکەران ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی پیشڕەوی بکەن، لەلایەن هێزەکانی گەڕۆکمانەوە کرانە ئامانج و ٢ جار بە تاکتیکی سابۆتاژ لێیاندرا و گورزیان لێوەشێنرا.
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوەن، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی؛
٢٤ی تەمووز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران فڕۆکەی چاودێری بینران.
٢٣ و ٢٤ی تەمووز گۆڕەپانی گردی سەربەسی سەر بە هەرێمی گارە و گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی ساجا، سیدا، چەمچۆ ٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکران.
٢٤ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران بە دەیان جار بە هاوەن تۆپبارانکران.
٢٤ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخۆدانی کۆکەر، چەمچۆ، گردی کارکەر، گردی ئێف ئێم، گردی جوودی ٢٢ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانکران."
ف.ق