هەپەگە: هێرشەکانی داگیرکەر بەردەوامە

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر سەنگەرەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەردەوامە.

لە ڕاگەیاندراوی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دا هاتووە:

لە هەرێمی زاپ

«لە ٩ ـی نیسان، لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک، سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە هەرێمی سیدا، ڕووبەڕووی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بوویەوە، هێزەکانمان وەک خۆپاراستن وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و شەڕ هەڵگیرسا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە چەکی قەدەغەکراو

سوپای داگیرکەری تورکیا لە ٩ ـی نیسان، بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر هەرێمی سیدا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا

لە ٩ و ١٠ ـی نیسان، سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە گردی جودی و چەمچۆ و سیدا، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەرەوە ١٦ جار لەڕێگەی هەلیکۆپتەری جەنگی و تۆپهاوێژ و تانک و چەکی قورسەوە بۆردوومان کرا».