هەپەگە: هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامن
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئاسمان و زەویەوە بە تایبەتی لە رێگەی چەکی قەدەغەکراوەوە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بۆردومان دەکات.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئاسمان و زەویەوە بە تایبەتی لە رێگەی چەکی قەدەغەکراوەوە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بۆردومان دەکات.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:
"لە هەرێمی زاپ؛
٢٦ی نیسان کاتژمێر ٠٩:٣٠ سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە سیدا. هێزەکانمان لە چوارچێوەی بەرگریی و پاراستنیجەوهەریدا بەرپەرچییان دایەوە و شەڕ هاتە ئاراوە.
٢٦ی نیسان کاتژمێر ١١:١٠ سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی. هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی جەوهەریدا وەڵامیان دایەوە و شەڕ روویدا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغە:
لە ٢٦ی نیساندا سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە سیدا بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە ٢٥ و ٢٦ ی نیسان گۆڕەپانی دۆڵی میرانی گارە ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.
لە ٢٦ و ٢٧ی نیسان سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم و سەنگەرەکانی چەمچۆ و سیدا ٢٤ جار بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب