هەپەگە: هێرشی داگیرکەری بەردەوامە

سوپای داگیرکەری تورک ١٩ جار هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

ناوەندی راگەیاندن و چااپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

لە هەرێمی زاپ؛

" لە ٢٧ی ئازار کاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٤:٠٠ داگیرکەران ٢ جار هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە سیدا و هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن وڵامیان دایەوە.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە ٢٧ی ئازار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم و سەنگەرەکانی بەرخۆدانی چەمچۆ و سیدا بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس ١٧ جار بۆردومان کران."

ف.ق