هەپەگە: هەڤاڵ دڵخواز تەمەنی خۆی لەپێناو داهاتوویەکی ئازاددا بەخت کرد

هەپەگە شەهید دڵخواز گاباری بە رێزەوە بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، "لە ژیانی شۆڕشگێڕی ٣٢ ساڵەیدا بە شێوەیەکی گیانبازانە بەشداری لە هێڵی رێبەر ئاپۆدا کرد و تەمەنی خۆی لە پێناو داهاتووی ئازادی گەلەکەمان بەخت کرد".

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"هەڤاڵمان دڵخواز گابار یەک لە جەنگاوەرانی پێشەنگی پارتیمان پەکەکە، یەک لە فەرماندە قارەمانەکانی سوپای گەریلامان، رەنجدەرێکی گیانباز و رۆڵەی قارەمانی گەلەکەمان، لە ئەنجامی هێرشێکی دوژمن لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢دا شەهیدبوو. هەڤاڵمان دڵخواز کە ئەندامێکی فەرماندەیی ئەیالەت بوو لەپێناو سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەماندا، هەوڵی دەدا بە وریایی و بە گیانێکی فیداکاری بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات. تێکۆشانی هاوڕێمان دڵخواز کە ٣٢ ساڵ بۆ ئازادی گەلەکەمان بەڕێوەی برد و بێ پسانەوە بەردەوام بوو، چیرۆکی ژیانێکی ئەفسانەییە. هاوڕێمان لەلایەن رێبوارانی رێپێوانی شۆڕشگێڕی و هەموو گەنجانی کوردەوە دەبێتە نمونە، بە دڵنیاییەوە ئامانجەکانی دەگەنە سەرکەوتن و یادی ئەو لە کوردستانی ئازاددا بە زیندوویی رادەگیرێت. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی ئەو و هەموو گەلی کوردستان دەکەین.

 

ناسنامەی هەڤاڵمان دڵخواز کە شەهید بووە بەم جۆرەیە:

ناسناو: دڵخواز گابار

ناو و پاشناو: محەمەد دۆغان

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: لەیلا فەوزی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

هاوڕێمان دڵخواز لە ناوچەی هەزەخی مێردین کە خاوەنی نەریتێکی بەرخودانی ریشەدار و قووڵە لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی سەر بە عەشیرەتی هاروونی لە گوندی بافێ لە دایکبوو. گوندی بافێ لەگەڵ هەنگاوی شکۆداری ١٥ی تەباخ گەریلاکانی ئازادیی کوردستانی ناسی و بە وەفادارییەکی زۆرەوە بەشداری لە تێکۆشاندا کرد و بەردەوام رۆڵەکانی ناردە ناو ریزەکانی گەریلاوە.

هاورێمان دڵخواز کە لە منداڵییەوە لە نزیکەوە گەریلاکانی ئازادیی کوردستانی ناسی هەر لە سەرەتاوە کەوتە ژێر کاریگەری ژیانی پیرۆز و پەیوەندی هاوڕێیەتی گەریلاکانی پەکەکە و دواجار لە ساڵی ١٩٩٠ەوە لە مێردینەوە بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و ٣٢ ساڵ لە سەر هێڵی بەرخودانی پەکەکە لەسەر رێچکەی داهاتوویەکی ئازاد بە شێوەیەکی گیانبازانە رێیکرد، میراتی تێکۆشان کە فەرماندەی نەمرمان دڵخواز لە پاش خۆی بەجێیهێشتووە، لەلایەن هاوڕێیانیەوە بە سەرکەوتن تاجدار دەکرێت".

هـ . ب