هەپەگە: هیچ کاتێک دێرسیم نورحەق لە بیرناکرێت!

هەپەگە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و فەرماندەی ئەکادیمیای ئاپۆلۆ، دێرسیم نورحەقی یاد کردەوە و وتی: "تێکۆشانی پڕ بەداستانی و شۆڕشگێڕێتی قارەمانانەی هاوڕێمان دێرسیم هەمیشە نموونەیەکی زیندو دەبێت بۆ گەنجانی کورد و گەلەکەمان."

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی یاد کردنەوەی فەرماندە نورحەق دێرسیم بەم شێوەیە:

"ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و فەرماندەی ئەکادیمیای ئەپۆلۆ دێرسیم نورحەق لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا لە ئەنجامی هێرشی دووژمندا لەسەر هەرێمی پاراستنی مەدیا شەهید بوو. لە ساڵوەگەڕی شەهادەتی فەرماندەی پێشەنگی پارتەکەمان (پەکەکە)دا بە ڕێز و پێزانینەوە فەرماندە دێرسم نورحەق یاد دەکەینەوە و بەڵێنی زیندوڕاگرتنی یادکردنەوەی دووپاتەکەیەنەوە.

هاوڕێمان دێرسیم کە بە باوەڕ و تێگەشتنێکی بەهێزەوە بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادیمان بوو، کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکرا، تێكشکاندنی هێرشە قڕکارییەکانی سەر گەلەکەمانی کرد بە ئامانجی خۆی و لە تەواوی ژیانییدا لەسەر هەڵوێستی خۆی بەردەوام بوو. لەو پێناوەشدا بە شێوەیەکی فیداکاری بەشداری ژیان و جەنگ بوو، هەموو کات لە خۆپەرەوەردەکردندابوو و خۆی بەڕێکخستن کرد.

بە دڵێکی تەژی لە تۆڵەکردنەوە، ژیانی فیدایەتی ئاپۆیی کرد بە ئامانجی خۆی و پێوانەی بناغەی ژیانی تێکۆشانی. بوو بە یەکێک لە فەرماندە قارەمانەکان، وەک جەنگاوەرێکی فیدایی ئاپۆیی و دەروێشێکی سەردەم و ناوی خۆی لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیماندا نووسییەوە. لە ٣١ ساڵەی ژیانی پڕ لە تێکۆشانیدا لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا؛ لە باشووری ڕۆژئاوا تا بگات دێرسیم، لە سەرحەدەوە تا بگات بە عەفرین، لە خواکوڕکەوە تا زاپ و قەندیل و چەندین گەورەشاری تورکیادا لە گۆڕەپانی بەرفراواندا تێکۆشا. وەک شاگردو و مامۆستایەکی ژیری ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی لە چەندین سەرکەوتندا بەشداربوو.

هاوڕێمان دێرسیم بە کەسایەتی دروستی، دڵخوازی دەروێشانەیەوە لە دڵی هاوڕێ و گەلەکەماندا جێگەی خۆی گرت، بە قوڵاییەوە لە ڕێبازی کاری ئاپۆییدا مۆری خۆی لە چەندین سەرکەوتن دا و بۆ ئامادەکردنی بناغەی تێکۆشان خەباتی فیداکارییانەی زۆری کرد. بەم شێوەیە بووە شۆڕشگێڕێکی سەردەمی و لەهەموو دۆخێکدا بەرپرسیارێتی مێژووی لە ئەستۆ گرت. خۆشەویستی و دڵسۆز بوونی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی لەپێش هەموو شتێکەوە بوو. بووە پارێزەرێکی بەهێزی پێوانەکانی هاوڕێیەتی ناو ژیانی پەکەکە. بەم خەبات و ڕەنجەوەیەوە بوو بە شایستەی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە.

وەک هاوڕێ و شەڕڤانانی ئەو، لە ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی دێرسیم نورحەقی هاوڕێماندا جارێکی دیکە بە ڕێز و پێزانیننەوە یادی دەکەینەوە. سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی وڵاتپارێزی هاوڕێمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەخوازین.  بەڵێن دەدەین ئامانجی کورستانی ئازاد و سۆسیالیست و سەربەخۆ بگەیەنین بە ئامانج، کە ئاواتی فەرماندەی هاڕێمان دێرسیم نورحەق بوو.

زانیارییەکان دەربارەی هاوڕێمان دێرسیم نورحەق بەم شێوەیە:

ناسناو: دێرسیم نورحەق

ناو پاشناو: عیزەدین ئینان

شوێنی لەدایکبوون: مەلەتی

ناوی دایک و باوک: جەنەت- حەسەن

کات و شوێنی شەهید بوون: ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."