هەپەگە: خەمگین سەرحەد و باهۆز فارقین لە ئامەد شەهید بوون
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند کە لە لجێی ئامەد لە شەڕی ٨ی حوزەیراندا لەنێوان سوپای تورک و هێزەکانی گەریلادا یەک لە فەرماندەکانی گەریلا خەمگین سەرحەد و باهۆز و فارقین شەهید بوون.
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند کە لە لجێی ئامەد لە شەڕی ٨ی حوزەیراندا لەنێوان سوپای تورک و هێزەکانی گەریلادا یەک لە فەرماندەکانی گەریلا خەمگین سەرحەد و باهۆز و فارقین شەهید بوون.
راگەیەندراوەکەی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لە ٨ی حوزەیراندا لە ناوچەی لجێی ئامەد لە نێوان سوپای تورکی داگیرکەر و هێزەکانماندا شەڕی دژوار روویدا. لەو شەڕەدا یەک لە فەرماندە گیانبازەکانمان خەمگین سەرحەد و هاوڕێ باهۆز فارقین شەهیدبوون.
هاوڕێ خەمکین کە خاوەنی بناغەیەکی بەهێزی بیردۆزی و رێکخستنی بوو لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا ٢٣ ساڵ لە زۆر گۆڕەپاندا گەریلایەتی کرد، بەو تایبەتمەندیانەیەوە بووە یەک لە فەرماندەکانی گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک. هاوڕێمان خەمگین کە بە پێداگربوو بە هەنگاوەکانی تێکۆشان بەرفراوانتر بکات، بووە یەک لە نمونە بەرچاوەکانی خەنگاوەری خۆپاراستن و فەرماندەیی ئاپۆیی.
هاوڕێ باهۆز کە بە زیرەکی و لێهاتوویی خۆیەوە، بە گیانبازی تێکۆشان و بە رقی خۆی بەرامبەر بە دوژمن لە ماوەیەکی کەمدا لە ناو ریزەکانی گەریلادا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا، بە بوێری و دڵسۆزی خۆی بۆ بەهاکان بووە جەنگاوەرێک کە هەموو گەنجانی کورد دەیکەنە نمونە بۆ خۆیان.
سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستان، بەتایبەتی بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی فەرماندەی فیداییمان خەمگین سەرحەد و باهۆز فارقین دەکەین. ئەو هاوڕێیانەمان بە بەشداربوونی بێ وچان و فیدایی ئاپۆییان جێگەی شکۆمەندیان لە مێژووی تێکۆشانی گەلەکەمان کردەوە.
ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: خەمگین سەرحەد
ناو و پاشناو: سامی ئۆزدەمیر
شوێنی لەدایکبوون: موش
ناوی دایک- باوک: سوڵتان- محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣/ ئامەد
ناسناو: باهۆز فارقین
ناو و پاشناو: ئومید کۆرکماز
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: جاهیدە- حیکمەت
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣/ ئامەد
هـ . ب