هەپەگە: لە ٢٤ كاتژمێردا، ٤١ داگیركەر سزادراون و ٢ درۆنیش خرانە خوارەوە -نوێکرایەوە-

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، رایگەیاند، گەریلاكان لە ماوەی بیست و چوار كاتژمێردا لەزاپ و ئاڤاشین لەدژی داگیركەران چالاكی"سەركەوتوو"یان پێكهێناوە و ٢١ سەربازی تورك سزا دراون. هەر لەلێدوانەدا راگەیندراوە كە ٢ درۆنیش خراونەتە خۆارەوە.

هەپەگە لە راگەیەنراوەکەیدا باسی ئەوەی کرد کە داگیرکەران ناتوانن پێشبینی بکەن کە رووبەرووی بەرخۆدانێکی گەورە گەریلاکان دەبنەوە و سەریان سوڕ دەمێنێت.

سەریان سوڕماوە

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

" چالاکی کاریگەری هێزەکانمان لەدژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری لە هەرێمی زاپ و ئاڤاشین، بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە و بە ئەنجامی باش بەردەوامە. داگیرکەران کە ناتوانن پێشبینی بکەن رووبەرووی بەرخۆدانێکی بەم شێوەیەی گەریلا دەبنەوە سەریان سوڕماوە. هەروەها بۆردومان و جموجووڵی فڕۆکە جەنگیەکان لە سەر هەرێمەکانمان بەردەوامە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە درۆی شەڕی تایبەت دەڵێت کە زۆر لە هێزەکانمان شەهید بوون، هەوڵ دەدات کوژراوەکانی بشارێتەوە. ئەوەی میدیای تایبەتی دەوڵەتی تورک لەبارەی کوژراوەکانی رادەگەینێت، هەمووی درۆیە و دورە لە راستیەوە.

٤١ داگیرکەر سزادراون

تاوەکو ئێستا ٥ گەریلا شەهید بوون و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤١ داگیرکەر سزادراوەن.

لە شەڕدا تاوەکو ئێستا ٥ هەڤاڵمان شەهید بوون. لە داهاتوودا ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.

لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە گشتی ٤١ سەربازی داگیرکەری تورک سزادراون، ٥ سەرباز بریندار بوون و ٢ درۆن خراونەتە خوارەوە."

چالاکی هێزەکانی گەریلا

لە هەرێمی ئاڤاشین

  • ١٨ی نیسان کاتژمێر ٠٩:٤٠ داگیرکەران کە ویستیان بەرەو هەرێمی وەرخەلێ پێشڕەوی بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵککران، هێزەکانمان بۆ بۆمبی دەستی و چەکی سوک لە نزیکەوە ٥ جار لە داگیرکەرانیاندا. لە پێکدادانەکەدا ١٢ داگیرکەری سزادران و ٢ درۆن خرانە خوارەوە. لە هەمان کاتژمێرەکاندا بە چەکی قورس لە گروپێک داگیرکەردرا و ٢ داگیرکەر سزادران.
  • نیوەڕۆی ١٨ی نیسان، داگیرکەران کە ویستیان لە هەرێمی وەرخەلێ پیشڕەوی بکەن، دیسانەوە بوون بە ئامانجی هێزەکانمان. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا و ٢ داگیرکەر بریندار بوون. لە هەمان کاتژمێردا بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامی لێدانی کاریگەری هێزەکانماندا داگیرکەران کشانەوە.

لە هەرێمی زاپ

  • ١٨ی نیسان کاتژمێر ٠٣:٠٠ داگیرکەران ویستیان بەرەو گردی شەهید جوان پێشڕەوی بکەن، دواتر لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵ کران. لە نزیکەوە بە تاکتیکی شاراوەیی لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.
  • ١٩- نیسان کاتژمێرەکانی بەیانی، داگیرکەران کە ویستیان لە دەوروبەری گردی شەهید جوان جێگیر ببن، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە تاکتیکی نیشانشکێنی، رووبەرووی هێرش بوونەوە. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا و کاری دروستکردنی سەنگەریان راوەستاند.
  • ١٨ی نیسان کاتژمێر ١٤:٤٠ هێزەکانمان بە تاکتیکی سابۆتاژ لە داگیرکەرانیاندا لە ویستیان لە هەرێمی گردی چیای رەش دابەزن. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران. کاتژمێر ١٧:٤٥ هێزەکانمان دیسان بە تاکتیکی سابۆتاژ و چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا کە ویستیان دەست بە جموجووڵ بکەن. لە ئەنجامی گورزی کاریگەری هێزەکانماندا ٥ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوون.
  • - ١٨ی نیسان کاتژمێر لەنیوان ١١:٠٠ و ١١:٤٠ داگیرکەران کە ویستیان لە هەرێمی کورۆژارۆ دەست بە جموجووڵ بکەن، ٣ جاران لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و ٤ داگیرکەر سزادران. ١٨ی نیسان کاتژمێر ١٤:٠٠ داگیرکەران ویستیان بەرەو گردی شەهید هارون پێشڕەوی بکەن، بە تاکتیکی سابۆتاژ گورزیان لێدرا و داگیرکەرێک سزادرا.
  • ١٨ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ٠٨:٣٠ و ٠٩:٠٠ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید شەمدین چالاکی ئەنجامدرا و ٤ جار لە داگیرکەراندرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٥ داگیرکەر سزادران.
  •  داگیرکەران کە رۆژی ١٨ی نیسان کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی گردی شەهید شەمدین هێرشیان ئەنجامدا، دوای ئەوەی هێزەکانی یەژەئاستارمان داگیرکەرانیان کۆنتڕۆڵ کرد، بە چالاکیەکی ڕێکخراوەیی بوون بە ئامانجی گەریلاکان. هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی سوک لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا و ٢ داگیرکەر سزادران.
  • ١٨ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ١٢:٠٠ و ١٣:٠٠ ٣ جار بە تاکتیکی نیشانشکێنی و چەکی سوک لە داگیرکەراندرا لەسەر گردی شەهید جوان. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا لانیکەم ٤ داگیرکەر سزادران.
  • ١٨ی نیسان هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران لەنێوان گردی خەرەگۆل و گردی شەهید دەلیل چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر بریندار بوون. دوای چالاکیەکە داگیرکەران ناچار بوون پاشەکشێ بکەن.

شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا بەردەوامە."

ف.ق