هەپەگە: لە بۆردومانی مەتینادا زیان بەر هێزەکانمان نەگەیشتووە

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە ٨-٩ی تشرینی دووەمدا سوپای داگیرکەری تورک هەرێمی مەتیانی باشووری کوردستان بۆردومان کرد، بەڵام لە بۆردومانەکەدا زیان بەر هێزەکانیان نەگەیشتووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە ٨-٩ی تشرینی دووەمدا دەوروبەری ناوچەی شێلادزێی هەرێمی مەتینا لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە ١٣ جار بۆردومانکراوە. لە راگەیەنراوەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بانگەشەی ئەوەکراوە کە ٤ گەریلا شەهید بوون، بەڵام ئەو بانگەشەیە درۆیە. هەپەگە گوتی، "زیان بەر هێزەکانمان نەگەیشتووە."

هەپەگە باسی ئەوەشی کرد کە سوپای داگیرکەری تورک لە ١١ی تشرینی یەکەمدا بە ئۆبۆس و هاوەن گوندی دەشیشێ و گۆڕەپانی کۆردینەی تۆپباران کردووە و ٩-١٢ی تشرینی دووەمیش جموجووڵی هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاڤاشین چڕ بووەتەوە.

ف.ق