ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکیی هێزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستان و هەڵۆکانی زاگرۆس و هەروەها لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ١٨هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١ی حوزەیران بە چالاکیی دەوڵەمەند بە تاکتیکی جۆراوجۆر و بە لێهاتووییەکی کاریگەرانەی زۆری شەڕەوە ئاستێکی گرنگی بەرخودانیان سەلماندووە. لەو چالاکییانەدا، کە هێزەکانمان بە ورە و ئیرادەی هەڵمەتەکە ئەنجامیاندا، سڵاویان لە ساڵیادی ١ی حوزەیران کرد. لەو چالاکییەکیانەدا ١٨ داگیرکەر سزادران و ٦ داگیرکەری تریش بریندار بوون. تۆڵەى شەهیدەکانمان دەکرێتەوە، کە لە کوردستان رێگایان بە داگیرکەری نەداوە. تاوەکو سەرکەوتن و سەرفیرازی بە ورە و ئیرادەی هەڵمەتی ١ی حوزەیران ئێمە راناوەستین.
١٨ داگیرکەر سزادران
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دا تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا لە ٢٤ی ئایار لە کاتژمێر ٢١:٣٠ دا لە دۆڵی ماران لە ناوچەى ئاڤاشین یەکەیەکی داگیرکەرانیان خستەژێر چاودێری و چالاکییان لە دژ ئەنجامدان. لە نزیکەوە بە چەکی تاکەکەسی لێیاندرا و ٣ داگیرکەر سزا دران. دوای ئەوە کاتژمێر ٠١:٥٠ و کاتێک ١٤ داگیرکەر چوونە لای یەکتر بە تاکتیکی سابوتاژ لێیاندرا. لەوەشدا ١٠ داگیرکەر سزادران و ٤ داگیرکەر بریندار بوون. لەو ٢ چالاکییەکەدا بە گشتی ١٣ داگیرکەری سزادران و ٤ داگیرکەریش بریندار بوون.
بەرەبەیانی ٣١ی ئایار داگیرکەران چوونە گۆڕەپانی تابوری عەرەبەکان لە مەرڤانۆسی ناوچەى ئاڤاشین و لەلایەن هێزەکانمان خرانە ژێر چاودێری. لە کاتژمێر ١٢:٣٠ دا هێزەکانمان لەو داگیرکەرانەیان دا و ٣ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەری تریش بریندار بوون. داگیرکەران، کە لە ترسا وشک و شپرزە بوو بوون و لە بێ دەسەڵاتییاندا ئاگریان لە پوش و پاوەنی ناوچەکە بەردا و و بە دەشت و دۆڵدا بڵاوەیان لێکرد.
هێزەکانی یەژاستارمان لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لەو هێزانەیان دا، کە بە دەشت و دۆڵدا بڵاوبووبوونەوە، بەهۆی ئاگر و دوکەڵەوە بە تەواویی روون نەبوویەوە چەند داگیرکەر سزادران و بریندار بوون. داگیرکەران لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دا بە کۆپتەر دەستیان بە گواستنەوەى کوژراو و بریندارەکانیان کرد.
لە ٣١ی ئایاردا و لە کاتژمێر ١٤:٣٠ دا لە دژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی خەرەگۆل لە ناوچەى زاپ بە چەکی قورس چالاکییەک ئەنجامدرا و لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا.
لە ١ی حوزەیران و لە کاتژمێر ١٠:٠٠ دا لە شاخی شەهید مەروان لە ناوچەى زاپ لە دژی داگیرکەران بە تاکتیکی نیشانەشکێنی چالاکییەک ئەنجامدرا و لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ژینگەش بۆردومان دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گارە، زاپ و ئاڤاشین ژینگە و باخ و پاوەن و دارستانی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان بە فڕۆکەى جەنگی و کۆپتەر بۆردومان دەکات. داگیرکەران بە کۆپتەریش ژینگەى ناوچەکە و هەرچیەکیان دەست بکەوێت دەیگوێزنەوە و تاڵانی دەکەن.
هێرشە داگیرکەرییەکان
لە ٣١ی ئایار و لە کاتژمێر ١٠:٣٠ بۆ ٢١:٤٠ سنووری گوندی ئەرگەن لە ناوچەى چەمانکێ لە هەرێمی گارە ٣ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکرا.
لە ٣١ی ئایار لە نێوان کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١١:٥٠ خولەک ناوچەکانی قەرتاڵ، گرێ سۆر، گەلیی باستا و گوندی درێ لە هەرێمی ئاڤاشین چەندینجار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.
لە ٣١ی ئایاردا و لە کاتژمێر ٢١:٠٠ بۆ ٢٢:٠٠ سەربازانی سەر شاخی مام رەش لە ئاڤاشین و مەرڤانۆس بە کۆپتەر گواسترانەوە و سەربازیان لە ناوچەی بانیستان پیادە کرد.
لە ٣١ی ئایار و لە کاتژمێر ٠٠:٣٠ بۆ ٠٢:٣٠ گۆڕەپانی تابوری عەرەبەکان بە فڕۆکەی جەنگی ٨ جار بۆردومان کرا.
لە ٣١ی ئایار و لە کاتژمێر ٢١:٠٠ بۆ ٢٣:٠٠ لە گۆڕەپانی قەڵای بێدەوێ، پیتی تی و جیلۆی بچووک لە زاپ جموجوڵی کۆپتەرەکان دەستیان پێکرد. داگیرکەران هێزەکانیان لە شەهید سەرخۆبوون، قەلا بێدەوێ و شەهید مەران بە کۆپتەر سوڕاندەوە و بە کۆپتەر ناوچەى جیلۆی بچوکیان بۆردومانکرد.
لە ١ی حوەزیران و لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ دا فڕۆکە جەنگییەکان شاخی زەندورا لە ناوچەى مەتینایان بۆدرومانکرد.
لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت، بەڵام بەهۆی بۆردومان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەندین شوێن ئاگریان تێبەربوو و ئاگرەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامیی هەیە.
ژ.ت