هەپەگە: لە حەفتانین ٦ داگیرکەر سزا دران

هەپەگە ڕایگەیاند لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانیاندا لە گردی کۆردینەی هەرێمی حەفتانین ٦ داگیرکەر کوژراون.

لەم بارەیەوە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێرانەی جەنگی حەفتانیندا، ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ ١٢:٢٠ خولەکی نیوەڕۆ، لە مەیدانی بەکتۆریا لە هەرێمی حەفتانین لەسەر گردی کۆردینە، لە دوو قوڵەوە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا.

لە قوڵێکەوە مۆڵگەیەکی دوژمن کە چوار داگیرکەری تێدا بوو، کرایە ئامانج، کە لەگەڵ داگیرکەرانی ناویدا ڕووخێندرا، کاتێک مۆڵگەی A4 ویستی دەستێوەردانی چالاکییەکە بکات، لە قوڵی دووەمەوە لێدرا و ئەوەش بە دوو داگیرکەری ناویەوە ڕووخێندرا، هەروەها گورز لە مۆڵگەیەکی دیکەش لەسەر گردەکە وەشێندرا، بەڵام دیار نییە چەند داگیرکەر تێدا کوژران و بریندرابوون.

لەم چالاکییەدا چەکێکی A4 و دوو مۆڵگە لەناوبران، گورز لە مۆڵگەیەک وەشێندرا و ئەوەی ڕوون بووەتەوە، ٦ داگیرکەر سزادراون."

ز.ش