هەپەگە: لە هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکاندا ٦ داگیرکەر سزادران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکان لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە مەتینا و خواکورک ٦ داگیرکەر سزا دران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە چالاکییەکانی هێزەکانی گەریلا لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس دا لە مەتینا و خواکورک ٦ داگیرکەر سزادراون.

راگەیاندراوەکەى هەپەگە:

"١ – لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوردا لە ناوچەى مەتینا؛

لە ٧ی تەممووز لە کاتژمێر ١٩:٣٠ دا لە شاخی کۆردینە چالاکی لە دژی داگیرکەران ئەنجامدرا. قۆڵی پێشەوەى چالاکییەکە سەنگەرێکیان کردە ئامانج، کە ٢ داگیرکەری تیادا بوو و سەنگەرەکەیان تێکشکاند و ٢ داگیرکەری ناو سەنگەرەکەش سزا دران. لە قۆڵی دووەمی چالاکییەکەدا سەنگەرێکی تری سەر شاخەکە کرایە ئامانج و تێکشکێنرا و ١ داگیرکەری ناو ئەو سەنگەرەکەش سزا درا.

لەو چالاکییەدا کە بە تاکتیکی گەریلایی سەردەمی نوێ ئەنجامدرا ٣ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەر بە تەواوەتی تێکشکێنران.

٢ – لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەى خواکورک دا؛

لە ٧ی تەممووز و لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە شاخی شەهید شەڕڤان لە لێلکان لە دژی داگیرکەران چالاکییەک ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا سەنگەرێکی دوژمن کرایە ئامانج و سەنگەرەکە تێکشکێنرا و ٣ داگیرکەری ناو سەنگەرەکە سزا دران. دوای چالاکییەکە داگیرکەران کوژراوەکانیان بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی لە ناوچەکە دوورخستەوە.

لە ٧ی تەممووز لە کاتژمێر ٢١:١٥ بۆ ٢٣:٠٠ دا لە ناوچەى مەرڤانۆس لە ئاڤاشین و تابوری عەرەبەکان هاتووچۆی کۆپتەر هەبووە".

ژ.ت