هەپەگە: لە خواکورک ٣ داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەی خواکورک چالاکییان لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا. لە ئاکامی ئەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر سزادران.

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەو بارەیەوە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی خواکورک دا؛

ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠ لە ناوچەی شاخی کەڤۆرت، هێزەکانمان لە سەنگەرێکی داگیرکەرانیان دا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر سزاداران  سەنگەرەکە و ٢ کامێرای چاودێری تێکشکێنران.

ڕۆژی ٢ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٤:٠٥ بۆ ١٤:٥٠  سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەی کافیای لە ناوچەى گارە بۆردوومان کرد.

ڕۆژی ١٢ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٥٠ سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی دەورووبەری چەمی زێ و گۆڕەپانی سیدای لە ناوچەى زاپ بۆردوومان کرد".

ژ.ت