هەپەگە: لە خواکورک و ئاڤاشین ٥ داگیرکەر سزادران

لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا لە خواکورک و ئاڤاشین ٥ داگیرکەر سزادران.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابووردا لە هەرێمی مەتینا:

هێزەکانمی یەژاستارمان رۆژی ١ی یەمموز کاتژمێر ١٨:٣٠ بە چەکی قۆڕس چالاکیان لەدژی بارەگای کانی ماسێی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدا کە دەکەوێتە ناوچەی کانی ماسێی ئامێدی. لە چالاکیەکەدا کە بە بەهێزی لە سەنگەر و چادرەکانی داگیرکەراندرا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەریمی خواکورک:

هێزەکانی یەژاستارمان رۆژی ١ی تەمموز کاتژمێر ٠٥:٣٠ لەدژی داگیرکەران کە ویستیان بەرەو گردی شەهید ئاخینی هەرێمی شەهید بێریتانەوە بچن، بە قەناس چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین:

رۆژی ١ی تەمموز کاتژمێر ٠٧:٢٠ لە بەرانبەر داگیرکەران کە لە دەوری سەنگەرەکانی شەڕ لە هەرێمی وەرخاڵێ بوون لە ٣ لاوە بە شێوەیەکی کۆردینەیی چالاکی ئەنجامدرا. بەرەی یەکەمی چالاکیەکە، سەنگەرێکیان کردە ئامانج کە ٥ داگیرکەری تێدابوو. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش بریندارکران. بەرەی دووەمین و سێیەمی، ئەو داگیرکەرانەی کە هەڵهاتن کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا لانیکەم داگیرکەرێک سزادرا.

لە چالاکیەکەدا بە گشتی ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش بریندارکران.

لە گۆڕەپانی وەرخالێ و تابوری عەرەبان، داگیرکەران بە ئەنقەست زەویەکانیان سووتاند.

لە سەرلەبەیانی رۆژی ٣٠ی حوزەیراندا تاوەکو ئێوارە داگیرکەران تونێلەکانی شەڕیان لە گۆڕەپابێ وەرخالێ بە بۆمبی گازی و تەقەمەنی بۆردومان کرد.

رۆژی ١ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٠٠:٠٠ و ٠١:٠٠ گۆڕەپانی دۆڵی شیڤێ لەلایەن بارەگاکانیس سەر سنورەوە بە تۆپ و هەلیکۆپتەری شەڕ بۆردومانکرا.

ف.ق