ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری شەڕی لەنێوان ١٤ی نیسان و ١٤ی حوزەیران ئاشکرا کرد. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " هێرشی داگیرکەری سەر هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینای باشوری کوردستان، دوو مانگی تێپەڕاند. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەدژی هێرشەکان، لە هەموو گۆڕەپانێک کە داگیرکەران لەوێن، دەستیان بە قۆناغی شەڕێکی مێژوویی کردووە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تەکنیکی شەڕی پێشکەتووی سەردەم، بە پشتگیری ناتۆ و خیانەتی لایەنی نۆکەری کوردی، بە هەزاران جار بە ئۆبۆس، هاوەن، فڕۆکە و هەلیکۆپتەری شەڕ، هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بەڵام نەیتوانیوە ئەنجام بەدەست بهێنێت. سوپات داگیرکەری تورک لە زاپ گیریخواردووە، بۆیەش شەوی ٢٥ی ئایار هێرشی خۆی فراوان کرد و چووە رۆژئاوای ئاوی زاپ. بەڵام هێزەکانمان لەو گۆڕەپانە، لەسەر بناغەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابور، بە چالاکی بەهێز وڵامی سوپای داگیرکەری تورکیان دایەوە. سوپای تورک ویستی لە دۆخی گیرخواردووی خۆی لە زاپ بچێتە دەرەوە، بەڵام زیاتر بووەتە ئامانجی هێزەکانی گەریلا و هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە."
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەرەو سەرکەوتن دەڕۆن
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسە ربناغەی ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێری خۆی وەک گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتی سەرلەنوێ دروست کردەوە و تەکنیکی نوێی گەریلای بە وەستاییەکی گەورە و خوڵقاندنەوە جێبەجێ کرد."
راگەیەنراوەکە بە گشتی بەم شێوەیەیە:
"شێوازی تیمە جوڵاوەکان و نیمچە جوڵاوەکانمان کە پشت دەبەستێت بە سەنگەرەکانی گۆڕەپانەکە و شێوازی شەڕی تونێل بە هەموو شێوەیەک لە پراکتیکدا خۆی سەلماندووە کە ببێتە میتۆدی گەریلایی و تاکتیکی ئەنجامدەر. پرۆسەی شەڕی دوو مانگە کە ئاستێکی نوێ و ئەدای سەربازییە، بووەتە ئاستێکی گرنگی باوەڕ و ئیرادە و ورە و هاندان و سووربوونی سەرکەوتن بۆ گەریلاکان. هێزەکانمان هێزێکی فیدایین کە بە هۆشیارییەکی بەرز و ورەی ئاپۆیی بەهێزەوە خۆی ڕێکخستووە و بڕیاری ئازادی داوە و هەموو شتێکی خستۆتە بەردەم چاوی خۆیان بۆ ئەو تێکۆشانە. ئەوەش خراوەتە ڕوو کە نە تەکنیکی سەردەمەکە و نە هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورک و نە نۆکەرانی ناتوانن ئەنجامێک لە دژی هێزی گەریلای فیدایی بەدەست بهێنن. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە سەختترین هەلومەرجدا بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی بەرخۆدان دەکەن و بە پێدانی نرخێکی گەورە جارێکی دیکە ئەوەیان دەرخست کە هیوای ئازادی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان و گەلانی چەوساوە و چینە چەوساوەکانن.
سوپای تورک کە لە بەرامبەر بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان لە مەیدان و تونێلەکانی شەڕدا بێچارە بووە، جارێکی دیکە دەستی بە بەکارهێنانی شێوازی پیسی جەنگ کرد و ٧٧٩ جار چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بەکارهێنا و بەمەش تاوانی جەنگی ئەنجامدا. لە دژی هەموو ئەو هێرشانە، هێزەکانمان بە ڕۆحی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی چەندین چالاکی بەرفراوان و هاوئاهەنگی گەریلاکانیان ئەنجامدا. بۆسە و هێرش و سویقاست و سابۆتاژ، شێوازی چالاکی گەریلاکان بوون کە پێکەوە ئەنجام دراون و لە ئەنجامدا داگیرکەران گورزی گەورەیان بەرکەوت. هێزەکانمان کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی بەرزەوە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕانەیان ئەنجام دا، چوونە سەر نزیکەی ٣٠ تەرمی داگیرکەران. دەستیان بەسەر ناسنامە و چەک و کەرەستە سەربازییەکانی داگیرکەراندا گرت کە ژمارەیەکیان پلەبەرزن. سەرەڕای ئەم ڕاستییە دەوڵەتی تورک کە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، هەوڵیدا ژمارەی زیانەکانی وەک هەمیشە بشارێتەوە و لە ڕێگەی میدیای جەنگی تایبەتەوە باسی چیرۆکی سەرکەوتنی درۆیینەی خۆی کرد.
لە باکوری کوردستان گورزی قورس لە داگیرکەران درا
دەوڵەتی تورک وەک هەرێمەکانی پاراستنی میدیا سەدان ئۆپەراسیۆنی لەدژی هێزەکانمان لە باکوری کوردستان ئەنجامداوە، بەڵام لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا شکستی هێناوە. هێزەکانمان زۆربەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەیان بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند و هاوکات لە بۆتان و سەرحەد و ئامەد چالاکی داهێنەرانەیان ئەنجامدا و گورزی قورسیان لە داگیرکەران دا.
هەڤاڵە قارەمانەکانمان کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی شەڕیان کرد و شەهید بوون، بوون بە پێشەنگی بەرخۆدانی داستانی لە دژی دەوڵەتی تورک کە هەوڵی داگیرکردنی کوردستان دەدات، ڕێگرییان لە هێرشی داگیرکاری بەرفراوان کرد و ئەنجامێکی گرنگیان دروستکرد. بە باج و تێکۆشان و قوربانیدانی شەهیدەکانمان ئەم پرۆسە بەرخۆدانە بەڕێوەچوو. لەم پرۆسەیەدا ١٣ هەڤاڵمان بە چەکی کیمیایی شەهید بوون. بە گشتی ٥٨ هەڤاڵمان شەهید بوون. ئەو ئەنجامانەی کە شەهیدەکانمان بە خوێنی خۆیان دروستیان کردووە زامنی شەرەف و ئازادیمانە، بۆ ئێمە فەرمانی سەرکەوتنە.
ئاماری شەڕی دوو مانگ
ئاماری شەڕی نێوان ١٤ی نیسان و ١٤ی حوزەیران:
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛
بەپێی لێکۆلینەوەی هێزەکانمان، سەرەتا لە گۆڕەپانەکای بەرخۆدان، هەرێمی پاراستنی میدیا؛
٢٠٦٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکراوە.
١٤٩٣ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانکراوە.
٧٧٩ جار سەنگەرەکانی شەڕی هێزەکانمان بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانکراون.
چالاکی هێزەکانمان؛
چالاکی هێزەکانی پاراستنی ئاسمانیمان؛
٢ ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری
١٥ چالاکی هێرشکردنە سەر دوژمن
١١ چالاکی هەڵکوتانە سەر سەنگەرەکانی دوژمن
٤١ چالاکی ڕێکخراوەیی گەریلا
١٠١ چالاکی سابۆتاژ (تەقاندن)
١٣٢ چالاکی سویقاست (بە قەناس)
١٥١ چالاکی بە چەکی قورس
٢٨٨ چالاکی شەڕ و گورز وەشاندن
بە گشتی ٧٤٤ چالاکی لەلایەن هێزەکانمانەوە ئەنجامدراون
ئەنجامی چالاکی هێزەکانمان؛
٩٨٥ داگیرکەر سزادران کە دووانیان پلەبەرزن
١٦٦ داگیرکەر بریندار بوون
ئەو چەک و کەرەستانەی کە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیان بەسەرداگیراوە؛
٧ چەکی ئێم پی تی – ٥٥
چەکێکی ئێم پی تی – ٦٦
٢ چەکی ئێم – ١٦
٢ دەمانچە
چەکێکی بی کەی سی
بۆمبهاوێژێکی بی -٧
٢ چەکی بۆمبهاوێژ
٢ گولەی بۆمبهاوێژ
٢ هێلەکی پۆڵا
٢ تاخمی چەک
٥ جەرجۆر (مەخزەنی گولە)
کامێرایەکی تەرمال
دوربینێکی تەرمال
٦ دووربینی شەو و رۆژ
٤ مین
جیهازێکی تەقاندنەوەی مین
٨٤٨ گولەی ئێم – ١٦ و بی کەی سی
٤ تەلەفۆنی دەستی
٣ کامێرای سەر
جی پی ئێسێک
بارگاویکەری خۆر
پسولایەک
٢ خەنجەری سەربازی
سەرچاوەیەکی وزە
٤ جانتای سەربازی
٨ لایتی دەستی
ئەو کەلوپەل و ئۆتۆمبێڵە سەربازیانەی کە لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنراون؛
هەلیکۆپتەرێکی جەنگی
٢ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی
تانکێک
٢ ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش
٢ چەکی بی کەسی سی
٢ چەکی ئەی ٤
کامێرایەک
٣ رادار
١٥ درۆن
کامێرایەکی تەرمال
تێلێسکۆپێک
٢٠ سیستمی کامێرای چاودێری
٢ جیهازی گوێلێگرتن
فۆتۆکاپانێک
کۆنتەینەرێک
٢ هەستەوەری سەیار
کامەیلیایێک
٩ چادری سەربازی
٢٠ سەنگەری دوژمن
ئۆتۆمبێڵ و هەلیکۆپەتەر و درۆنی سەربازی کە لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزیان بەرکەوتووە:
٢٠ هەلیکۆپتەری جەنگی
٢٦ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی
١٥ درۆن
١١ سەنگەرێک گورزیان بەرکەوتووە"
ف.ق