هەپەگە: لە مەتینا ٤ داگیرکەر سزادران و عەمبارێکی چەک و تەقەمەنیش تەقێنرایەوە

لە چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە مەتینا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران و عەمبارێکی چەک و تەقەمەنیی سوپای تورکیش تەقێنرایەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکیی هێزەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابور لە ناوچەى مەتینا:

لە ٥ی تەممووز و لە کاتژمێر ١٧:٠٠ دا هێزەکانمان لە هرور بۆ ماوەیەک داگیرکەرانی سەر شاخی شەهید چیایان خستبووە ژێر چادێری و دواتر لێیاندان. گورز لە داگیرکەران درا، کە لە دەورووبەری ٤ سەنگەر و پەناگەدا لەسەر شاخەکە کۆبووبوونەوە. بەلانیکەمەوە ٤ داگیرکەر سزادران و عەمبارێکی چەک و تەقەمەنیی سەر شاخەکەش تەقێنرایەوە.

دوای چالاکییەکە لە کاتژمێری نێوان ٢٢:٣٠ بۆ ٢٣:٣٠ داگیرکەران کوژراوان و بریندارەکانیان بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی لە ناوچەکە دوورخستەوە. هێزەکانمان لە کۆپتەرەکانیان دا و کۆپتەرەکان ناچار بوون بە خێرایی لەناوچەکە دوور بکەنەوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەى ئاڤاشین:

لە ٥ی تەممووز لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە ناوچەى وەرخەل ئەو هێزە داگیرکەرە کرایە ئامانج، کە دەیانخواست بەرەوە تونێلەکانی شەڕ بڕۆن. داگیرکەران گورزیان لێدرا و ناچار بوون هەندێک پاشەکشە بکەن.

لە ٥ی تەممووز  و لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ دا سوپای تورکی داگیرکەر سەگێکی بە ئامێرێکی دۆزینەوەى بۆمب و تەقەمەنییەوە نارد بۆ سەنگەرەکانی شەڕ. سەگەکە بێکاریگەر کرا و ئامێری دۆزینەوەى بۆمبەکەش لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەى گرێ سۆر بۆمبی گازی و تەقەمەنییان هەڵدایە ناو سەنگەرەکانی شەڕ.

داگیرکەران سروشت تاڵان دەکەن و چەکی کیمیایی بەکار دەهێنن

داگیرکەران لە رۆژی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکەوە بەرخودانی گەورەی هێزەکانمانیان رووبەڕوو کراوەتەوە و ناتوانن لە بەرامبەر هێزەکانی گەریلاماندا پێشڕەوی بکەن. بۆ ئەوەش لە دژی هێزەکانی گەریلامان گازی کیمیایی بەکار دەهێنن و بە کاولکردنی جوگرافیای باشووری کوردستان تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دارەکانی ناوچەکە دەبڕێتەوە و ناوچە دارستانییەکانی تریش کە دەستی پێیان ناگات دەیانسوتێنێت.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە کۆپتەری جەنگی و فڕۆکەی شەڕکەر و تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن بە بەردەوامی ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بۆردومان دەکەن.

زانیاری لەسەر جموجوڵی و بۆردومانەکانی دوژمن:

لە ٥ی تەممووز و لە کاتژمێر ٠٠:٣٠ دا زەوییەکانی گوندی هرۆر لە ناوچەى مەتینا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکران.

لە ٥ی تەممووز و لە کاتژێر ٠٠:٣٠ تاوەکو ٠٢:٣٠ سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەى وەرخەلی ئاڤاشین لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران.

لە ٥ی تەممووز و لە کاتژمێر ٠٠:٣٠ تاوەکو ٠٢:٣٠ کۆپتەری جەنگی ناوچەکانی جیلۆی بچووک، پیتی تی لە زاپ، ناوچەکانی شامکێ، شەهید توفان و پیتی تی –یان بۆردومانکرد.

لە ٦ی تەممووز و لە کاتژمێر ٠٠:٣٠ تاوەکو ٠٣:٣٠ ناوچەکانی چەمچۆ و سیدا و گوندی رێچبراخ بە تۆپی جۆری ئۆبیس لە بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە  تۆپباران کران.

لە ٦ی تەممووز و لە کاتژمێر ١٠:٥٢ ناوچەی دەشتی نەهلێ لە ناوچەى ئاکرێ بە فڕۆکەى جەنگی بۆردومانکران. بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر بەربوویە ناوچەکە و تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.

لەو هێرش و بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە".

ژ.ت