هەپەگە: لە ئاڤاشین ١٢ داگیرکەر سزادران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی گەریلا بە بۆمبی دەستی و چەکی سوک لە داگیرکەرانیانداوە کە ویستویانە لە وەرخەڵێی سەر بە ئاڤاشین پێشڕەوی بکەن و لە ئەنجامدا ١٢ داگیرکەر سزادراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی گەریلا بە بۆمبی دەستی و چەکی سوک لە داگیرکەرانیانداوە کە ویستویانە لە وەرخەڵێی سەر بە ئاڤاشین پێشڕەوی بکەن و لە ئەنجامدا ١٢ داگیرکەر سزادراون.
هێرشی داگیرکەری سوپای تورک لە بەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە.
گەریلاکانی هەپەگە / یەژەئاستار لە چالاکیە بەهێزەکانیان وڵامی هێرشەکە دەدەنەوە. داگیرکەران لە وەرخەڵێ ویستیان پێشڕەوی بکەن، بەڵام بوون بە ئامانجی چالاکی هیزەکانی گەریلا. لە چالاکیەکەدا ١٢ داگیرکەر سزادران.
راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیەیە:
"١٨ی نیسان کاتژمێر ٠٩:٤٠ هێزەکانمان بە بۆمبی دەستی و چەکی سوک لەدژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی وەرخەڵێی هەرێمی ئاڤاشین کە ویستیان پێشڕەوی بکەن چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ١٢ داگیرکەر سزادران."
ف.ق