هەپەگە: لە ئاڤاشین دوو داگیرکەر سزادران
هێزەکانی گەریلا لە ئاڤاشین چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران.
هێزەکانی گەریلا لە ئاڤاشین چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی خواکورک:
٨ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٢٠ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید ئاخینی خواکورک، هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا گورزی گەورە لە داگیرکەراندرا، بەڵام ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەلۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین:
داگیرکەران لە بناری گردی سوور لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکران. ٨ی ئاب کاتژمێر ١٤:٣٠ کاتێک داگیرکەران دەستیان بە جووڵە کرد، لە نزیکەوە چالاکیان لە بەرانبەر ئەنجامدرا. دواتر کە داگیرکەران بڵاوەیان پێکرا، گورزی دووەمیان لێدرا. لە چالاکیەکەدا لانیکەم دوو داگیرکەر سزادران. داگیرکەران دوای چالاکیەکە کوژراوەکانیان لە هەرێمەکە گواستەوە و کشانەوە.
٨ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٢:٠٠ و ١٨:٠٠ لە هەرێمی ئاڤاشین لەدژی تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی وەرخاڵێ ٥ جار گازی کیمیایی بەکارهێنرا. هەمان رۆژ کاتژمێر ٠١:٠٠ تونێلەکانی شەڕ بۆردومانکران. درۆنەکان لەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەگەڕان.
٨ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ١٠:٣٠ فرۆکە جەنگیەکان گۆڕەپانی کارکەر و سیدای هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.
٨ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٠٠:٠٠ هەلیکۆپتەرەکان گۆڕەپانی قاشورای هەرێمی مەتینایان بۆردومان کرد."
ف.ق