هەپەگە: لە زاپ داگیرکەرێک سزادرا، کامێرایەکی چاودێری لەناوبرا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و مەتینا چالاکییان ئەنجامدا و سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزا درا و سەنگەرێک و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندران.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و مەتینا چالاکییان ئەنجامدا و سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزا درا و سەنگەرێک و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک زانیاری ڕاگەیاند:
"لە هەرێمی مەتینا؛
لە ٢٠ی تەمووز، کاتژمێر ١١:٣٥ خولەک، بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست بەرەو پێشەوە بچن لە گۆڕپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا کرانە ئامانج و جوڵەکانیان ڕاگیرا.
٢١ی تەمووز کاتژمێر٠٧:٠٠ لە گۆڕپانی بەرخۆدانی گۆڵک بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج.
لە شەهید دەلیلی هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ؛
لە ٢٠ی تەمووز کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک لە گۆڕپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار داگیرکەران بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی کرانە ئامانج و جموجووڵەکانیان ڕاگیرا.
لە ٢٠ی تەمووز کاتژمێر ١٥:٣٠ و ١٥:٤٦ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە دژی داگیرکەران چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی بەکار هێنرا و مۆڵگەیەکی داگیرکەران هەڵوەشێنرایەوە.
لە ٢٢ی تەمووز، کاتژمێر ٠٦:٠٠بەتاکتیکی نیشان شکێنی، کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، بەئامانج گیرا و لەناو برا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
لە ٢١ی تەمووز کاتژمێر ١٣:٢٥ خولەک دا، بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی داگیرکەرێک کرایە ئامانج و سزا درا.
لە ٢١ی تەمووز کاتژمێر ١٣:٣٠خولەک، کاتێک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی دەستیان بە جموجۆڵ کرد، بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیکی کرانە ئامانج و جوڵەیان ڕاگیرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
لە ٢١ی تەمووز کاتژمێر ٢١:٥٠ خولەک، کاتێک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ویستیان دەست بە جموجۆڵ بکەن بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی کرانە ئامانج و هاتوچوونەکانیان ڕاگیرا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
لە ٢٠ی تەمووزدا تونێلەکانمان لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
لە ٢١ی تەممووزدا تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە ٢٠و ٢١ی تەمووزدا گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، گۆشین و کەندەکۆلای هەرێمی خاکورک ٣ جار، گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیە، گوزێ و هەفتباخی هەرێمی گارێ ٩جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەلێ و شێلازێی هەرێمی مەتینا ٢جار، گۆڕپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار گۆڕەپانی شەهید دەلیل هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ ٣ جار، گۆڕپانی بەردەسپی و بەردەسۆری حاجی عومەران ٥ جار؛ بە گشتی ٢٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
لە٢٠و ٢١ی تەممووز، گۆڕەپانەکانی شاخی شەکیف لە گۆڕپانی خاکورک و گۆڕپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل بە هەلیکۆپتەری شەر بۆردومان کران."