هەپەگە: لە زاپ، مەتینا و خواکورک ١٢ داگیرکەر سزادران، گورز لە ٢ هەلیکۆپتەر وەشێنرا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند. لە چالاکیەکاندا ١٢ داگیرکەر سزادران و ٧ داگیرکەریش برینداربوون.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند. لە چالاکیەکاندا ١٢ داگیرکەر سزادران و ٧ داگیرکەریش برینداربوون.
هەپەگە رایگەیاند، "هێزەکانمان لە زاپ و خواکورک چەندین چالاکییان ئەنجامداوە و گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاندووە. لەو چالاکییانەدا، ١٢ داگیرکەر سزادراون و ٧ داگیرکەریش برینداربوون. هەروەها درۆنێکی بۆمبڕێژکراو و ٢ خێمە لەناوبران، گورز لە دوو هەلیکۆپتەر، حەفارەیەک و ١١ سەنگەر وەشێندرا.
سوپای تورکی داگیرکەر لە زەمین و ئاسمانەوە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە دژواری بۆردومان دەکات. بەڵام هەموو هێرشەکانی دوژمن بەهۆی رێوشوێنی بەهێزی گەریلا و شێوەی جموجۆڵی پرۆفیشناڵەوە پوچەڵکرانەوە و هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییەی راگەیاند:
"هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
لە ١٣ی ئەیلول کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا. ئەو چالاکییە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٣ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:١٠ کاتێک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کۆببوونەوە، بە چەکی قورس لەواندرا. لەو چالاکیەدا ٥ داگیرکەر سزادران، ٥ داگیرکەریش برینداربوون و ٢ خێمە لەناوبران.
لە ١٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٣٥دا داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درۆنێکیان بۆمبڕێژکردبوو ویستیان درۆنەکە لە سەنگەرەکانی شەڕدا بتەقێننەوە، بە تاکتیکی نیشانشکێنی کاتێک ئەو درۆنە بە ئاسمانەوە بوو کرایە ئامانج و لەناوبرا. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٣ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٣٠، ١٣:١٠. ١٣:٤٥ و ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە ٣ سەنگەر وەشێندرا. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٤:٢٥، ١٥:٠٤ و ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە ٣ سەنگەر وەشێندرا.
١٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٩:١٥ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە تاکتیکی نیشان سکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا. ئەو چالاکییە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٣ی ئەیلول کاتژمێر لە نێوان ٢١:١٠-٢٣:١٥ کاتێک لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هەلیکۆپتەرەکان دەسوڕانەوە هێزەکانی یەژاستارمان ٤ جار بە چەکی قورس لە هەلیکۆپتەرەکان هاتنە دەست.
١٤ی ئەیلول کاتژمێر ٠٠:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.
١٣ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٣٠ کاتێک داگیرکەران هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جێگیربن، بە چەکی قورس شەش جار لە داگیرکەران درا. لەو چالاکیەدا داگیرکەرێک سزادرا. لە ١٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٠٠ کاتێک داگیرکەران هەوڵیاندا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جێگیربن، بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا. ئەو چالاکیە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٤٠ کاتێک داگیرکەران هەوڵیاندا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جێگیربن، بەچەکی قورس لە داگیرکەران درا.
١٣ی ئەیلول کاتژێر ١٨:٢٠ کاتێک داگیرکەران هەوڵیاندا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی سیستمی کامێرای حەراری جێگیربکەن، بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا.
١٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٨:٣٠ کاتێک داگیرکەران هەوڵیاندا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی ئامێدی جێگیر بن بە چەکی قورس شەش جار لە داگیرکەران درا.
١٣ی ئەیلول کاتژمێر ٢٠:١٠ و ٢٣:٣٢ کاتێک بە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی هەلیکۆپتەر دەسەڕانەوە، هێزەکانمان دوو جار لەو هەلیکۆپتەرانە هاتنە دەست.
١٣ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە چەکی قورس لە حەفارەیەکی داگیرکەران درا و جموجۆڵی حەفارەکە وەستێندرا.
هەرێمی مەتینا؛
١٢ی ئەیلول کاتژێر ١٥:٣٥ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری بە چەکی قورس کرانە ئامانج.
هێزەکانمان ١٣ی ئەیلول لە نێوان ٠٠:٣٠-٠٢:٠٠ لە هەرێمی مەتینا لە هەلیکۆپتەرێک هاتنە دەست. لەو چالاکیەدا گورز لە هەلیکۆپتەرەکە وەشێندرا و هەلیکۆپتەرە گورزلێدراوەکە لە ناوچەکە دوور کەوتەوە.
١٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٤٥ لە دژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی چارچەل بە تاکتیکی دزەکردنەناوەوە چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکیەدا داگیرکەرێک لە مەودای نزیکەوە بە چەکی سوک کرایە ئامانج و ٢ داگیرکەریش برینداربوون.
هێزەکانمان ١٣ی ئەیلول کاتژمێر لە نێوان ١٩:٣٠ و ٢٠:٣٠ لە هەرێمی مەتینا لە بەرامبەر جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان هاتنەدەست. لەو چالاکیەدا گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا و هەلیکۆپتەرەکە لەناوچەکە دوور کەوتەوە.
هەرێمی خواکورک؛
١٢ی ئەیلول دوای ئەوەی لە هەرێمی ئەرموش داگیرکەران کەوتنە ژێر چاودێری هێزەکانمانەوە، کاتژێر ٠٦:٠٠ بە تاکتیکی سابۆتاژ لە داگیرکەران وەشێنرا. لەو چالاکیەدا دوو داگیرکەر سزادران.
١٢ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٣٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید شەهید ئاخین بە چەکی قورس کرانە ئامانج و لە سەنگەرێک درا. ئەو چالاکیە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
١٣ی ئەیلول هەرێمەکانی گوندی دوزێ، گوندی ئەرگەنێ، کانیسارک، خێرێ، گوندی بلندباز و دەشتی کافیای گارە ١١ جار لەلایە فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کران.
١٣ و ١٤ی ئەیلول لە هەرێمەکانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و ئامێدی و هەرێمی مەتینا هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومانیان ئەنجامدا.
هەرێمی شەهید دەلیی رۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران".
ژ.ن