هەپەگە: لە زاپ و ئاڤاشین ٨ داگیرکەر سزادران

لە زاپ و ئاڤاشین، لە چالاکییەکانی گەریلادا دژ بە سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەشت داگیرکەر سزادران.

بەپێی نوێتریین ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە، لە ناوچەی زاپ پێنج داگیرکەر و لە ئاڤاشین سێ داگیرکەر، سزادراون.

لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٢-تەمموز لە لە بناری ناوچەی وەرخەل لە گروپێكی داگیركەران درا، لەکاتێکدا كە لە كۆبونەوەدا بوون، لەو چالاكیەدا پێنج داگیركەر سزادران، لەدوای سەركەوتنی ئەو چالاكیەی هێزەكانی گەریلادا، لەشكری تورك كوژراوەکانیان بە هێلیكۆپتەر هەڵگرتەوە.

لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەكانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین

لە ڕۆژی ٢ی تەمموزەوە، داگیركەر لە بناری وەرخەل و گردی سور بە بۆمبی گازیی و تەقەمەنیی هێرشیان كردە سەنگەرەکانی شەڕ.

لە ڕۆژی ٣ی مانگ، داگیركەران لە بناری وەرخەڵ بە بۆمبی گازیی هێرشیانكردە سەر سەنگەرەكانی  شەڕ و هەوڵیاندا ناوچەكە مینڕێژ بكەن، بەڵام هێزەكانمان لێیان هاتنە دەست و ناچار بە كشانەوەكردن لە ناوچەكە و تەقەمەنییەكانیان پوچەڵكردنەوە.

ڕۆژی ٤ی مانگ، لەكاتێكدا داگیركەران بەرەو سەنگەرەكانی شەڕ لە لە بناری وەرخەڵ دەهاتن، بوونە ئامانجی بۆمبێكی هێزەكانمان و پاش ئەو چالاكییە هێزەكانمان بە چەكی سوك لە داگیركەرانیادا، لە ئەنجامدا بەلایەنی كەمەوە سێ داگیركەر سزادران دوو داگیركەر برینداربوون، داگیركەران گورزی کوشندەیان لێدرا و ناچاربە كشانەوە كران.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بە هێرشی ئاسمانی فڕۆكەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك كراوە، كە تیایدا هێزەكانی گەریلا بێ زیان بوون.

ف.ق