هەپەگە لە زەندورای مەتینا چالاکیی لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زەندورای مەتینا چالاکییان لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر ئەنجامدا. بەهۆی بەرخودانی گەریلاوە داگیرکەران ناچار بوون پاشەکشە بکەن.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زەندورای مەتینا چالاکییان لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر ئەنجامدا. بەهۆی بەرخودانی گەریلاوە داگیرکەران ناچار بوون پاشەکشە بکەن.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکان و بەرخودانی گەریلا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:
"لە ٥ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٠:٣٠ دا داگیرکەران لەگەڵ سەگەکانیاندا، کە کامێرا بە سەریانەوە بەسترابوویەوە، هەوڵیاندا بچنە ناو سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەى زەندورا لە مەتینا. هێزەکانی گەریلا لە دژی ئەو داگیرکەرانە چالاکییان ئەنجامدا و داگیرکەرەکانیان ناچار بە کشانەوە کرد.
بە کۆپتەری جەنگی هێرشکرایە سەر زاپ و ئاڤاشین و بە کۆپتەر هێزە داگیرکەرەکانیان لە ئاڤاشیان ئاڵوگۆڕ کرد.
لە ٤ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢٣:٢٠ بۆ ٠٠:٢٠ دا داگیرکەران هێزەکانیان لە ناوچەى مام رەشۆ و مەرڤانۆسیان لە ئاڤاشین ئاڵوگۆڕ کرد.
لە ٤ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ ٠٠:٣٠ بە کۆپتەر لە گۆڕەپانی پیتی تی لە زاپ هێزیان پیادە کرد.
لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".
ژ.ت