هەپەگە: لەسەر هێڵی فیدایی بوون بەرخۆدانیان کرد

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: "هەڤاڵانمان لە باکوری کوردستان لەسەر هێڵی فیدایی بوون بەرخۆدانیان کرد و وڵامی هەموو هێرشەکانی دوژمنیان دایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە دوو گەریلای شەهید ئەم ڕاگەیاندراوەی بڵاو کردەوە:

"لە ماوەی مانگی دواییدا دوژمن لە هەرێمەکانی گابار و گۆڕەپانەکانی ماوا، هەزەخ و کەربۆرانی گابار بە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا. هەڤاڵانمان جیا لە هەزاران سەرباز، بەکرێگیراو و کۆنترا، لە هەرێمی گابار ڕووبەڕووی تەکنیکی تایبەتی سوپای داگیرکەری تورک بوونەوە لە ئاسمان و زەوینەوە. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە هەڤاڵانمان لە باکوری کوردستان لەسەر هێڵی فیدایی بوون بەرخۆدانیان کرد و وڵامی هەموو هێرشەکانی دوژمنیان دایەوە. بە دەیان هێرش و ئۆپەراسیۆنی دوژمنیان پووچەڵ کردەوە. لە کاتی شەڕەکانیان لە دژی دوژمن، وانەی مێژووییان بە دوژمن دا و گورزی قورسیان پێ گەیاندن. هەڤاڵانمان هەرەکۆل و ئەکین شانبەشان لەگەڵ هەڤاڵانمان شەڕڤان و ئاخین و بێریتان شەڕیان کرد و زۆر جار گورزی قورسیان لە دوژمن دا و دوژمنیان تێکشکاند. هەڤاڵانمان هەرەکۆل و ئەکین لە ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی بۆردومانی چڕی دوژمندا شەهید بوون. شێوازی شەهیدبوونی هەڤاڵانمان هەرەکۆڵ و ئەکین جارێکی دیکە نیشانی دا کە سوپای داگیرکەری تورک ناتوانێت لە دژی ٢ گەریلا شەڕ بکات، چونکە ترسنۆک و بێ ئیرادەیە.

هەڤاڵمان هەرەکۆل لەگەڵ دوو برای دیکەی پەیوەندی بە ڕیزی گەریلاوە کردووە، هەڤاڵێکی خاوەن کەسایەتی و زۆر چالاک بوو، پڕ بە دڵ خۆشەویستی بۆ گەل و وڵاتەکەی هەبوو، دڵسۆزی شەهیدان و کەسێکی ئازا بوو. هەڤاڵمان هەرەکۆڵ شۆڕشگێڕێکی بەهێز بوو، وەک ڕووبار لە جوڵەدا بوو، کەس نەیدەتوانی ڕایبگرێت. لە هەر شوێنێک ئەرکێکی پێ دەدرا یان هێرشێک بۆ سەر گەلەکەمان بوایە، هەڤاڵمان لەوێ بوو. بە ئایدۆلۆژیی ئاپۆییەوە ڕۆح و کەسایەتی خۆی پەروەردە کرد و وەک گەریلایەکی نەترس، وەک سوپایەک جووڵەی دەکرد. هەڤاڵمان هەرەکۆڵ وەکوو باهۆزێکی شۆڕش بوو، لە زۆربەی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و لە گۆڕەپانەکانی شۆڕش و لە هەمووی گرنگتر لە زۆربەی هەرێمەکانی باکووری کوردستان بە بەردەوامی تێکۆشانی کرد. هەڤاڵمان هەرەکۆڵ هەر لە یەکەم ڕۆژەوە کە بەشدار دەبێت تا ڕۆژی شەهیدبوونی بە کار وتێکۆشانە شۆڕشگێڕییەکانی، بووە ئەفسانەیەک لە نێو هەڤاڵانی گەریلادا. هیچ بەربەستێک نەیتوانی ڕێگری لە هەڤاڵمان هەرەکۆڵ بکات، لە کەسایەتی شۆڕشگێڕیی هەڤاڵی پێشەنگی پارتیمان کەماڵ پیر، گەریلای سەردەمی نوێی لە کەسایەتی خۆیدا بنیات نا و وەک فەرماندەی هەرێمی گابار بەرپرسیاریەتی مێژوویی لە ئەستۆ گرت. هەڤاڵ هەرەکۆڵ سەرەڕای هەموو جۆرە سەختی و زەحمەتییەک، بۆ بەجێگەیاندنی بەرپرسیاریەتییە مێژووییەکەی تێکۆشانی بێوێنەی ئەنجامدا. هەڤاڵمان هەرەکۆڵ وەک ڕۆڵەیەکی فەداکاری گەلی گەڤەر و فەرماندەیەکی پێشەنگ لە مێژووی تێکۆشانماندا دەمێنێتەوە. فەرماندەی فیدایی و پێشەنگ وەک بەرچەم جیلۆ، ڕزگار گەڤەر، ولات هەرینکی، گەڤەر ئەردەم، عەگید جڤیان، ولات گەنچ، عەلی کانیرۆژ، شاهین گەڤەر، تێکۆشەر گەڤەر، ڕۆژبین دێرسیم، چاڤڕێ کاموران و باگەر گەڤەر لە گەلی ئێمەی گەڤەرەوە سەری هەڵدا و تێکۆشانی بێوێنەی تۆمار کرد. گەلەکەمان وەک هەموو شەهیدانی دیکەی گەڤەر باوەشی بۆ شەهید هەرەکۆڵ شیاریشی کردەوە. گەلی وڵاتپارێزی گەڤەرمان بەشدارییەکی بەهێزیان لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا کردووە و بە پایتەختی سەرهەڵدانەکان ناسراوە، ئەو گەلە هەرگیز خۆیان رادەستی دوژمن نەکردووە، بە هەزاران ڕۆڵەی خۆیان بەشداری ئەم ڕێبازە کردووە، بەهامان شێوە خاوەنداری لە هەڤاڵ هەرەکۆڵ شیار دەکەن. بێگومان گەنجانی سەرهەڵدێر و بوێری گەڤەر ڕێبازی فەرماندە هەرەکۆڵ شیار دەگرنەبەر و چەکەکەی هەڵدەگرنەوە و تێکۆشانەکەی بە سەرکەوتن دەخەمڵێنن.

هەڤاڵمان ئەکین ئامانۆس بۆ ئەوەی ببێت بە هیوای ئازادی بۆ گەلەکەمان و هەموو ژنان، ببێ بە ئافرێنەری داهاتووی ژیانی ئازاد و گەریلایەکی مەزن، بەشداری ناو تێکۆشان بوو. بە عەشقێکی زۆرەوە تێکۆشانی ئەنجامدا. وەک گەریلایەکی فیدایی کە دڵسۆزی ئازادییە، هەموو سەختییەکانی تێپەڕدەکرد. لەسەر پێوانەکانی پەکەکە و پاژک خۆی ژیاندەوە. لە گەریلایەتی یەژا ستاردا بوو بە پسپۆڕییەوە، ڕووی کردە باکوور و تێکۆشانی مەزنی کرد. هەڤاڵمان ئەکین لە ژیان و شەڕدا لەسەر بنەمای هێڵی فیدایەتی هەنگاوەکانی دەستپێکرد و بە قارەمانێتی تێکۆشا و شەهید بوو. سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای شەهید و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەربڕین. بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە لەسەر ڕێگەیی هاوڕێیانی فیدای و ئاپۆییمان هەنگاوبنێین و ئامانجەکانیان سەربخەین و یادکردنەوەیان زیندوو ڕاگرین.

زانیارییەکان سەبارەت بە هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیە:

ناسناو: هەرەکۆل شیار

ناو و پاشناو: تەنەر ئۆغمەن

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: زوبەیدە – عبدولرەحمان

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٤/ گابار

 ناسناو: ئەکین ئامانۆس

ناو و پاشناو: چنار ئەحمەد

شوێنی لەدایکبوون: قامیشلۆ

ناوی دایک و باوک: سالیحە- سەعید

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٤/ گابار."