هەپەگە لەسەر جموجوڵی سەربازی بەرەو ناوچەکانی گەریلا هۆشداریی دا
هەپەگە لەبارەی جموجوڵی سەربازی بەرەوە ناوچەکانی گەریلا هۆشداریی دا و وتی، "ئێمە داوا لەو هێزانە دەکەین لە پشتەوە خەنجەر لە هێزەکانمان نەدەن".
هەپەگە لەبارەی جموجوڵی سەربازی بەرەوە ناوچەکانی گەریلا هۆشداریی دا و وتی، "ئێمە داوا لەو هێزانە دەکەین لە پشتەوە خەنجەر لە هێزەکانمان نەدەن".
وتەبێژی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی جموجوڵی سەربازی بەرەو ناوچەکانی گەریلا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "ئەو هێزانە دەیانەوێت بڕۆنە ناچەی هێزەکانمان لە مەتینا. ئێمە لە دژی دەوڵەتى تورک، کە دەیەوێت کوردستان داگیر بکات، بەرەنگاری و بەرخودان دەکەین. ئێمە داوا لەو هێزانە دەکەین لە پشتەوە خەنجەر لە هێزەکانمان نەدەن. خوێنی خوشک – برا نەڕێژن. بۆ ئەوەش بانگەواز لە هەموو گەلەکەمان و هێزەکان دەکەین".
ژ.ت