هەپەگە: میراتێکی بەرخۆدانیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت

هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە و وتی: "تا دوایین هەناسەیان بۆ داهاتووی ئازادی گەلەکەمان تێکۆشان و میراتێکی بەرخۆدانیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت، کە لەبیر ناکرێت."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە زانیاریی لەسەر ناسنامەی ۳ گەریلای شەهید بڵاوکردەوە. ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"پارتی ئێمە پەکەکە، کە بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا دەستی بە خەبات و تێکۆشان کردووە و نوێنەرایەتیی خواست و ئیرادەی ئازادی گەلەکەمان دەکات، گەلەکەمانی لە لێواری سڕینەوە و جینۆسایدکردن بە شێوەیەکی شکۆمەندانە گەڕاندەوە بۆ ناو مێژوو و کارێکی کرد، کە بووە هیوای ئازادی بۆ هەموو چەوساوەکان. ئەم ڕێپێوانە لەسەر هێڵی سەرکەوتن، بێگومان بە ڕەنج و ماندوبوونی بێکۆتایی شەهیدە نەمرەکانمان دروست بووە. هاوڕێیانمان، کە لە سەختترین بارودۆخدا لە بەرامبەر هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دا بەرخودانیان، جەستەی خۆیان کردە سەنگەر و خاکی پیرۆزی کوردستانیان تا دوایین دڵۆپی خوێنیان پاراست، بەهێزبوونی ئیرادەی ئاپۆییان لە هەموو کات و سەردەمێکدا بە جیهان نیشاندا. هاوڕێکانمان فیراز، ئارنۆس و دڵدار لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دا شەهیدبوون، تا دوایین هەناسەیان بۆ داهاتووی ئازادی گەلەکەمان شەڕیان کرد و میراتێکی لەبیرنەکراوی بەرخۆدانیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت. ڕۆڵە ئازاکانی سوپای فیدایی، هاوڕێکانمان فیراز، ئارنۆس و دڵدار هەمیشە لە خەباتی ئازادیدا یادیان دەکەینەوە و دەبنە ڕووناککەرەوەی ڕێگاکەمان.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: فیراز زیلان

ناو و پاشناو: نێچیرڤان سەڤەن

شوێنی له دایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: شوکرییە - حەمید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ۱۰ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۳ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

****

نازناو: ئارنۆس نودا

ناو و پاشناو: ئارژەن دینچەر

شوێنی له دایکبوون: ئیستەنبول

ناوی دایک و باوک: سورەیا - ساڵح

کات و شوێنی شەهیدبوون: ۱۰ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۳ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

****      

  نازناو: دڵدار وان

ناو و پاشناو: شەهابەدین دورسون

شوێنی له دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: نەهرییە - سەڵاحەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۳ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ژ.ت