هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهید بڵاوکردەوە، کە لە ١٤ی تشرینی یەکەم لە گابار بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکەوە شەهید بوون.

راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەو بارەیەوە:

"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ناوچەی گابار ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد. لەو ئۆپەراسیۆنەدا هاوڕێیانمان ئامەد و عەگید بۆ ئەوەى گورز لە داگیرکەران بدەن دەستیان بە جموجوڵ کرد. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ئەنجامی بۆردومانەدا شەهید بوون.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:

نازناو: ئامەد فرات فارقین

ناو و پاشناو: فرات گیزلەنچ

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: پاکیزە - ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ / گابار

****

نازناو: عەگید فرات

ناو و پاشناو: عەگید چاکماز

شوێنی لەدایکبوون: نسێبین

ناوی دایک و باوک: گوڵێ – محەمەد شەریف

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ / گابار

ژ.ت