هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد و وتی، " بەڵێنەکەمان دووبارە دەکەینەوە کە میراسی تێکۆشانی هاوڕێکانمان کە رادەستی ئێمەیان کردووە، بە سەرکەوتوویی بپارێزین."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:

"٣٠ی تەمموز ٢٠٢١ لە بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە هەرێمی قەندیل، هاوڕێکانمان ئارگەش و جیگەر شەهید بوون کە هەریەکەیان لە دەڤەرێکی کوردستان لەدایک بوون و بە شکۆداریەوە بۆ ئازادی گەلەکەمان بەشداریان لە ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا کرد.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئارگەش زاگرۆس

ناو و پاشناو: پەیمان شەمشیری

شوێنی لەدایکبوون: کرمانشان

ناوی دایک و باوک: بەتول و فەرهاد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢١ / قەندیل

*

ناسناو: جیگەر عەفرین

ناو و پاشناو: مستەفا بەکری

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: حەلیمە و عەبدۆ

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢١ / قەندیل

***

ئارگەش زاگرۆس

***

جیگەر عەفرین

 

هەپەگە وێڕای ئەوەی کە باسی تێکۆشان و خەباتی شەهیدانی لە ریزەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستاندا کردووە هەروەها وتی، " هاوڕێکانمان جیگەر و ئارگەش بە بڕوای ئازادی بەشداریان لە ریزەکانی تێکۆشاندا کرد و هەموو کاتێکی ژیانیان بە تێکۆشان تێپەڕاند. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە میراسی تێکۆشانی هاوڕێکانمان کە ڕادەستی ئێمەیان کردووە، بە سەرکەوتوویی بپارێزین."

ف.ق