هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە مەتینا شەهیدبوون و رایگەیاند، "ئێمە بەڵێن دەدەین کە ببینە شایەنی شەهیدانمان و سەرکەوتن مسۆگەر بکەین".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی گەریلا شەهیدەکانەوە رایگەیاند:

"هاوڕێیانمان یەکبون و رۆستەم ١٩-٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ بەرپەرچی هێرشەکانی دوژمنیان بۆ سەر هەرێمی مەتینا دایەوە و تا کۆتا هەناسەیان بە گیانبازی شەڕیان کرد و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.

هاوڕێمان یەکبون لە ئامەد دەستی بە رێپێوانی ئازادی کرد و لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە تێکۆشانێکی بێ وچان درێژەی پێدا. بە ئەزمونی ئایدۆلۆژی خۆی و ناسنامەی خۆی وەک ژنێکی شۆڕشگێڕ بووە، بوونە جەنگاوەرانی نمونەیی. هاوڕێمان وەک جەنگاوەرێکی بوێری پەکەکە و پاژک بەرپرسیارێتیەکی سەردەمی جێبەجێکرد. بە کەسایەتی بەنرخ و رەنجدەری خۆی، لە دڵی هەموو هاوڕێیانیدا جێگەی کردەوە. بە دڵسۆزی خۆی بۆ ئازادی، جەنگاوەرێکی ئازادیی ئاپۆیی بوو. هاوڕێمان یەکبوون یەک لە نمونە بەرجستەکانی ئەو تێگەیشتنەبوو کە 'ئەو ژنە جوان و ناوازەیە کە دەجەنگێت'.

هاوڕێمان رۆستمان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستی بە تێکۆشانی ئازادی کرد و ئەو تێکۆشانەی بە گەریلایەتی تاجدار کرد. هەوڵیدا وەڵامی هێرشە داگیرکەرییەکانی دوژمن بداتەوە. لە دژی ئۆپراسیۆنە داگیرکەرییەکان کە سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا دەستی پێکردبوو، خۆی لە هەموو لایەکەوە ئامادەکردبوو و لە بواری سەربازی و ئایدۆلۆژییەوە بووە گەریلایەکی پسپۆڕ. هاوڕێمان لەهەرێمی مەتینا لە ناو تیمەکانی گەریلای پسپۆردا بەشداربوو. بۆ ئامادەکردن و پەرەپێدان بە بەرخودان ئەرکێکی گرنگی لە ئەستۆ گرت. هاوڕێمان بە ئەزمونی ئایدۆلۆژیکی خۆی هەموو کات لە ئەستەمترین دۆخەکاندا چارەسەری دەدۆزیەوە و بووە یەک لە نمونە بژاردەکانی جەنگاوەری ئاپۆیی.

وەک هاوڕێیانیان، بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی هاوڕێمان یەکبوون و رۆستەم پەرە پێبدەین، ببینە شایەنی شەهیدانمان و تێکۆشانی ئەوان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین. بەو هەستانەوە، سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان یەکبوون و رۆستەم دەکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاورێی شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: یەکبوون شۆڕش

ناو و پاشناو: نیسان ئای

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: ئایهان- محەمەد ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤/ مەتینا

ناسناو: رۆستەم هەمدەم

ناو و پاشناو: سەدات ئۆزەن

شوێنی لەدایکبوون: موش

ناوی دایک- باوک: پەریهان- میسباح

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤/ مەتینا

هـ . ب