هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مەتینا شەهید بوون

هەپەگە، ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشكرا كرد كە لە مەتینا شەهید بوون ‌و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی تێكۆشەری شەهیدان (شاهۆ ‌و هێڤی) ‌و گەلی وڵاتپارێزی كوردستان دەكات.

ناوەندی ڕاگەیاندن ‌و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند: ٢ی حوزیرانی ئەمساڵ لە گردی كۆردینەی هەرێمی مەتینا،  لە دوای چالاكییەكی گەریلاكان، شەڕێكی سەخت لەنێوان گەریلاكانی ئازادی ‌و داگیركەراندا ڕووی دا، ٢ گەریلا شەهید بوون.

ناسنامەی گەریلا شەهیدەکان بەم شێوەیەیە:

نازناو: شاهۆ چالاك

ناو ‌و پاشناو: عەبدولڕەحمان فەهری

شوێنی لەدایکبوون: جوانڕۆ

دایک و باوک: حەبیبە فەتحی- محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١-مەتینا

*

نازناو: هێڤی ژیندا

ناو ‌و پاشناو: كینەمە ئەسلان

شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبووڵ

دایک و باوک: بێریڤان-محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١-مەتینا

*

شاهۆ چالاک

 

هێڤی ژیندا

هەپەگە، وێڕای سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی شەهیدان ‌و گەلی كوردی وڵاتپارێز، جەخت دەكاتەوە لەوەی، بەردەوام دەبن لە خەبات بۆ هێنانەدی ئامانجی شەهیدان.

ف.ق