هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بوو و وتی، "هاوڕێکانمان بەروڵات و گوڵستان بە بەرخۆدانەکەیان لە زاپ و قاڕەمانێتیان بوون بە بازنەی سەرکەوتن و شوێنی خۆیان لە مێژووی ئازادی ژندا گرت."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ٢ گەریلاکەی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا لە دەڤەری پیتی تی سەر بە هەرێمی زاپ، هاوڕێکانمان بەروڵات و گوڵستان کە لەسەر ئەرکی خۆیان بوون و شەهید بوون.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: بەروڵات مەزلۆم

ناو و پاشناو: موخلیسە و حسێن

شوێنێ لەدایکبوون: حەسەکە

ناوی دایک و باوک: ئیلهام و عەبدوڵرەحمان

شوێن و مێژووی شەهادەت: زاپ / ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١

*

نازناو: گوڵستان چیا

ناو و پاشناو: نەورۆز بوزی

شوێنێ لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: سەلوە و ئەحمەد

شوێن و مێژووی شەهادەت: زاپ / ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەر تورک بە ئامانجی قڕکردن، بە بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازادی کوردستان، هەموو رۆژێک گورزی بەردەکەوێت، رۆژ بە رۆژ لە ئەنجامی بەرخۆدانەکاندا سیستمی قڕکەر زیاتر هەڵدەوەشێت. بەرخۆدانی مێژوویی کە باجەکەی هەرچیەک بێت، لەدژی داگیرکەری و سیستمی پیاوسالاری کە ئەو سیستمە برینی گەورەی دروست کردووە کە دەرمانکردنی زەحمەتە، گەرەنتی سەرکەوتنە. هاوڕێکانمان بەروڵات و گوڵستانیش بە بەرخۆدانیان لە زاپ و قاڕەمانێتیان بوونە یەکێک لە بازنەکانی سەرکەوتن و شوێنی خۆیان لە مێژووی ئازادی ژندا گرت.
 

هەپەگە لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەیدا، باسی لە شوێنی لەدایکبوون و خەباتی دوو گەریلا شەهیدەکە و خەباتیان و چۆنیەتی و شوێن و کاتی بەشداریان لە ریزی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کرد.

هەپەگە وتیشی، "هاوڕێکانمان بەروڵات و گوڵستان بوونە نمونەی بەرچاوی شەڕڤانی پێشکەوتووی ئایدۆلۆژی ئازادی ژنان و بە هەڵوێستی خۆیان لەنێو ژیان و تێکۆشان گەیشتنە ئەو ئاستەی کە ئازادی ژنان بە تەنها بە تێکۆشان لەدژی سیستمی پیاوسالاری دەبێت."

هەپەگە لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا، سەرەتا سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی بەنرخی شەهیدان و هەموو گەلی کورد کرد و هەموو ژنان و بە تایبەت ئەو ژنانەی لە گۆڕەپانی خەباتدا تێدەکۆشن.

ف.ق