هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهید ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٢گەریلای ئاشکرا کرد کە لە خواکورک شەهید بوون و ڕایگەیاند: "بە ئەزموونی خۆیان لەو تێکۆشانەی کە بە ئێمەیان سپاردووە، بۆ هەمیشە لە تێکۆشانماندا زیندوون و دەبنە نموونە".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە دوو گەریلای شەهید ڕایگەیاند:

"لە نیسانی ٢٠٢٤، لە هێرشێکی دوژمن بۆ سەر هەرێمی خواکورک هەڤاڵانمان دکتۆر تیژدا و فەراشین شەهید بوون. هەڤاڵانمان تیژدا و فەڕاشین بە بەشداری چالاکانەیان لە تێکۆشانی ئازادیدا بوونە تێکۆشەرێکی پەکەکە و پاژاک و گەریلای یەژا ستار. بە ئەزموونی خۆیان لەو تێکۆشانەی کە بە ئێمەیان سپاردووە، بۆ هەمیشە لە تێکۆشانماندا زیندوون و دەبنە نموونە.

وەکوو بەنرخترین ڕۆڵەی گەلەکەمان کە ڕووبەڕووی مەترسی کۆمەڵکوژیی بوونەوە، بەخشینی دەرفەتی ژیانیان ڕەتکردەوە و خۆیان فیدای شەڕی هەبوونی گەلەکەمان کرد و لەسەر ئەو ڕێگایەی هەڵیانبژاردبوو سڵیان لە هیچ جۆرە فیداکاریەک نەکردەوە. هەڤاڵانمان تیژدا و فەراشین لە ئاستی کۆمەڵایەتی ژنانی کوردا لەو کەسانەی کە فەلسەفەی ئاپۆیییان ناسیوە بوونە نموونەیەکی دیار. لە کۆمەڵگایەکی پیاوسالاردا، دژی سەپاندنی کۆیلایەتی و کۆنەپەرەستی، ئازادییان هەڵبژارد و ڕوویانکردە چیاکانی کوردستان. هەڤاڵانمان تیژدا و فەراشین خۆیان بە ڕۆح و تێگەیشتنەوە ئازاد کرد و بوون بە ئازادیخواز. بەم تایبەتمەندییەوە بوونە نموونە بۆ هەموو ژنانی کورد. هەڤاڵانمان تیژدا و فەراشین بە پراکتیکەوە سەلماندیان کە لە دژی کۆیلایەتی، ئەڵتەرناتیڤی ژیانی ئازاد بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆد پێک دێت و ئەمەش بە سادەترین و سروشتیترین شێوەی خۆی لە چیاکانی کوردستاندا جێبەجێ دەکرێت. لە هەمان کاتدا بۆ هەموو ئەو ژنانەی بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن بوون بە هیوا.

ئێمە وەک هەڤاڵانیان، لە کەسایەتی هەڤاڵان تیژدا و فەراشین سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادیی بە ڕێز و منەتدارییەوە بەبیر دێنینەوە و سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژایان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری سەبارەت بە ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان وەهایە:

ناسناو: تیژدا ژیان                                               

ناو و پاشناو: نوربەهار قەرەداغلی

لەدایکبوون: ڕوحا

ناوی دایک - باوک: هەدیە - محەممەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠٢٤ / خواکورک

ناسناو: فەڕاشین گابار

ناو و پاشناو: بەهار ئاکیۆل

لەدایکبوون: شڕناخ

ناوی دایک - باوک: فاتمە - عەبدوڵا

کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠٢٤ / خواکورک