هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە رایگەیاند کە سێ گەریلای ئازادی بە ناوەکانی هەردەم، ئیسیان و فەداکار لە دەرسیم و بۆتان شەهید بوون و وتی، " جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە هێڵی بەرخۆدانی هاوڕێکانمان سەردەکەوێت."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی ٣ گەریلا لە دەرسیم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:

"لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە هەرێمی بۆتان، لە بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا فەرماندەی هێژامان و فیداکاری گەلەکەمان هەڤاڵ هەردەم شەهید بوو.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: هەردەم ئاراس

ناو و پاشناو: وەیسەل ئاککوش

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: شەفیقا و وەیسی

کات و شوێنی شەهیدبوون: تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ / بۆتان

*

هەپەگە لە راگەیەنراوەکەیدا، باسی خەبات و تێکۆشانی گەریلا وەیسەل ئاککوشی کرد لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا کە جگە لەوەی لە زۆر هەرێم و ناوچەی کوردستان تێکۆشانی کردووە، هەروەها لە کاتی پەلاماری داعش بۆ کەرکوک و مەخمور، وەک فەرماندەیەک بەشداری لە شەڕی دژی داعشدا کردووە و لە تێکشکاندنی چەتەکانی داعشدا ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە.

هاوڕێیانمان فەداکار و ئیسیان لە دەرسیم شەهید بوون

هەپەگە هەروەها ئاماژەی بە شەهیدبوونی ٢ گەریلای دیکەی کرد و وتی، "٧ی ئایاری ٢٠٢١ لە گۆڕەپانی یاساک مەنتیقە و گەلی ساڵی دەرسیم، لە ئۆپەڕاسیۆنی سوپای داگیرکەری تورکدا، هاوڕێمان ئیسیان تاوەکو کۆتایی فیشەکی خۆی بە قاڕەمانێتی شەڕی کرد و بریندار بوو. هاوڕێمان ئیسیان کە تەسلیمیەت و دیلگرتنی قبوڵ نەکر، هەڵوێستێکی میلیتانی ئاپۆیی بێوێنەی پیشاندا و شەهید بوو. زانیاری فراوانتر لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ ئیسیانن بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.

١٦ی ئابی ٢٠٢١ سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی دەڕەکۆی ناوچەی خۆزاتی دەرسیمی بە خەستی تۆپباران کرد. لە تۆپبارانەکەدا هاوڕێمان فەداکار ئامەد شەهید بوو.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئیسیان

ناو و پاشناو:

شوێنی لەدایکبوون:

دایک و باوک:

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی ئایاری ٢٠٢١ / دەرسیم

*

ناسناو:  فەداکار ئامەد

ناو و پاشناو: محەمەد شێخموس تالماچ

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: سەمرا و ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی ئابی ٢٠٢١ / دەرسیم

هاوڕێکانمان ئیسیان و فەداکار لە دەرسیم بە شێوەیەکی هێژا لەسەر هێڵی بەرخۆدانی مێژوویی گەلەکەمان تێکۆشانیان کرد. سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین و جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە هێڵی بەرخۆدانی هاوڕێکانمان سەردەکەوێت."

هێرشی ئاسمانی

هەپەگە لەبارەی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"١٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١٥:٠٠ – ١٨:٣٠ گۆڕەپانەکانی کافیا، گوندی شکەفتانی چەمانکێ و گوندی بلمەندێی سەر بە دینارتە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی بۆردومانکران.

١٥ی کانونی یەکەمی کاتژمێر ١٦:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی چەمچۆی هەرێمی زاپی بە فڕۆکە بۆردومان کرد.

لە هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای داگیرکەردا ، هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە."

ف.ق