ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ٣ گەریلا کە لە ئامەد شەھید بوون ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"ڕۆژی ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣، لە ناوچەی فارقینی ئامەد، لە جەنگاوەرانی پێشەنگی پارتەکەمان ھاوڕێیان دڵگەش و بەرخۆدان و مەروان لە هێرشێکی دوژمندا، شەهید بوون. نوێنەرانی ئیرادەی ئاپۆیی ھاوڕێیانمان دڵگەش، بەرخۆدان و مەروان، کە لە دژی ھێرشەکان گیانبازانە شەڕیان کرد، لە زاپەوە تا مێردین، لە خەرزانەوە تا ئامەد، ھەتا دوا هەناسەیان ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆییان وێنا کرد.
ھاوڕێمان دڵگەش، کە ناوی فەرماندەیی لەسەر هێڵی گیانبازی، داھێنەری، زانابوون و بەئیرادەبوون بوو، ژیانی ١٣ ساڵەی گەریلایی ئەو پڕاوپڕ بوو لە سەرکەوتن، بووە جەنگاوەرێک کە ھەموو کات شتی جیاوازی دەخوڵقاند. لە هەموو گۆڕەپانەکان بە جۆش و خرۆش و ورەوە بەشداری لە کارو بارەکاندا دەکرد، مۆری خۆی لەسەر سەرکەوتن دا، تێکۆشانێکی بێ ھاوتای بەڕێوەبرد و بۆ ھاوڕێکانی بوو بە جەنگاوەرێکی پێشەنگ.
ھاوڕێمان بەرخۆدان لەسەر بنەمای دڵسۆزی بۆ هێڵی شەهیدان پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد، بوو بە نمونەیەکی بژادە و شایستە بۆ شەهیدە پیرۆزەکان. ھاوڕێمان بەرخۆدان لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان ھەڵوێستی نیشان دا و بوو بە یەکێک لە جەنگاوەرانی پێشەنگی پارتەکەمان پەکەکە، کە پارتی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانە.
رۆڵەی قارەمانی سەرحەد، جەنگاوەری ئەرکە قورسەکان ھاوڕێمان مەروان، هەر لە سەرەتای ژیانی گەریلایی خۆیەوە، هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی بە جددیەتێکی زۆرەوە ڕاپەڕاند و بوو بە یەکێک لە جەنگاوەرانی نموونەیی پارتەکەمان. ڕێپێوانی شۆڕشگێڕانەی ئەو، کە لە وانەوە دەستیپێکرد، هەموو ساتێکی بە سەرکەوتن دەرباز بوو. گەورەترین ئامانجی ئەوە بوو، کە لە ئامەد گەریلایەتی بکات و بەو ئامانجەشی گەیشت.
ھاوڕێیانمان دڵگەش، بەرخۆدان و مەروان بەشێوەیەکی شایستە نوێنەرایەتی ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیییان کرد. سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەنرخی ھاوڕێیانمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێن دەدەین ئەو تێکۆشانەی ھاوڕێیانمان بۆ ئێمەیان بەجێهێشتووە، بە شێوەیەک کە شایستەی یادی ئەوان بێت، بگەیەنینە سەرکەوتن.
زانیاری دەربارەی ناسنامەی ھاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: دڵگەش زیلان گۆزەڕەش
ناو و پاشناو: فەرهاد ئاکدەنیز
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
دایک-باوک: مەریەم-عومەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ / ئامەد
ناسناو: بەرخۆدان فارقین
ناو و پاشناو: حەنیفی سایگی
شوێنی لە دایک بوون: ئامەد
دایک-باوک: فاتمە-جەمیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ / ئامەد
ناسناو: مەروان وان
ناو و پاشناو: موحتەرەم کۆچ
شوێنی لە دایکبوون: وان
دایک-باوک: سیانال-ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ / ئامەد
ژ.ن