هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئاڤاشین شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئاڤاشین شەهید بوون و وتی، "سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی هاوڕێکانمان ئەرنەستۆ، گەلهات و دەلیل دەکەین کە لە ئاڤاشین داستانیان نووسیەوە و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین."

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە قۆناغی ئۆپەراسیۆنی قڕکردن و داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیدا لە ٢٣ی نیسان کە لە ئاڤاشین دەستیپێکرد، لە گۆڕەپانی شەهید سەردار لە بەرانبەر هێرشی دڕندانەی دوژمن، هاوڕێکانمان بە ئیرادەیەکی بەهێز تێکۆشانیان کرد و گورزی گەورەیان لە دوژمندا. بەرخۆدانی داستانی هاوڕێکانمان ئەرنەستۆ، گەلهات و دەلیل کە چەند رۆژ بەردەوام بوو، سوپای فاشیستی تورکی شێت و هار کرد، بۆیەش دوژمن بە رێ و رێبازی نائەخلاقی لەدژی هاوڕێکانمان لە سەنگەرەکانی شەڕدا گازی ژەهراوی بەکارهێنا و ویستی خیانەت و تەسلیمیەت بسەپێنێت، بەڵام هاوڕێکانمان ئەرنەستۆ، گەلهات و دەلیل لەبەرانبەر هێرشی نائەخلاقی و نامرۆڤی سوپای داگیرکەری تورک کە هیچ کاتێک دوودڵ نەبووم، بە متمانەیە تادوایین هەناسەیان لەدژی دوژمن شەڕیان کرد و لەدژی تەسلیمیەت و هەم لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وڵامی پێویستی میلیتانی فیدایی ئاپۆییاندا.

ناسنەمەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئەرنەستۆ زاگرۆس

ناو و پاشناو: ئۆزان ئەکینجی

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: نازیفە و عەبدولسەلام

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی ئایاری ٢٠٢١ / ئاڤاشین

*

نازناو: گەلهات گابار

ناو و پاشناو: محەمەد قەدری ئەزەن

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوک: قودرەت و حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی ئایاری ٢٠٢١ / ئاڤاشین

*

نازناو: دەلیل ئەحمەد

ناو و پاشناو: مەحمەت بوراکماک

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: فەهیمە - زەکی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی ئایاری ٢٠٢١ / ئاڤاشین

 

ئەرنەستۆ زاگرۆس

 

دەلیل ئامەد

هەپەگە وێرای ئەوەی لە راگەیەنراوەکەیدا باسی خەبات و تێکۆشانی هەرسێ شەهیدەکەی لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کرد، هەروەها وتی، " سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی هاوڕێکانمان ئەرنەستۆ، گەلهات و دەلیل دەکەین کە لە ئاڤاشین داستانیان نووسیەوە و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان دەگاتە سەرکەوتن."

ف.ق