هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی بڵاوکردەوە
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای هەپەگە و وڵاتپارێزێکی شەهید بڵا وکردەوە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەکانیان و گەلی کوردستان کرد.
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای هەپەگە و وڵاتپارێزێکی شەهید بڵا وکردەوە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەکانیان و گەلی کوردستان کرد.
ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەو بارەیەوە:
"لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا هاوڕێیانمان سیپان و لەهەنگ و وڵاتپارێزی هێژامان داریوش لە ناوچەى دامبات کەوتنە بۆسەی هێزە داگیرکەرەکان و شەهید بوون.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: سیپان دڵدار
ناو و پاشناو: بەرات هۆلاکو
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: ئایتەن - محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ / سەرحەد
****
نازناو: لەهەنگ گەلهات
ناو و پاشناو: سەید کەرەم ئودەتخەلەفیا
شوێنی لەدایکبوون: ماکو
ناوی دایک و باوک: زەینەب - رەزا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ / سەرحەد
****
نازناو: داریوش
ناو و پاشناو: -
شوێنی لەدایکبوون: -
ناوی دایک و باوک: -
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ / سەرحەد
هەڤاڵانمان سیپان و لەهەنگ و داریوش لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتیماندا پەکەکە، لەلایەن داگیرکەرانەوە بە شێوەیەکی نامەردان شەهید بوون. پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەنرخ و هێژاکانی هەڤاڵانمان سیپان و لەهەنگ و داریوش دەکەین و سەرەخۆشیش لە هەموو وڵاتپارێزانی کوردستان دەکەین و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە تێکۆشانی ئازادی بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".
ژ.ت