ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی ٤ گەریلا لە زاپ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:
"٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە بەرانبەر هێرشی دوژمن لە گۆڕەپانی چەمچۆی زاپ، هاوڕێکانمان تیرێژ، شاهۆ، شاهین و دارا کە فەرماندەی پێشەنگی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس بوون، لە بەرانبەر هێرشەکانی دوژمن بەرخۆدانێکی گەورەیان بەڕیوەبرد. بەم بەرخۆدانە رێگریان لە دوژمان کرد و شەهید بوون. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان لە ساڵی ٢٠٢١ەوە بە هیزێکی زۆرەوە رووی کردووتە گۆڕەپانەکانی ئاڤاشین و زاپ. ئەم شەهیدە قاڕەمانانە بە بەرخۆدانیان و بە شێوەی میلیتانی ئاپۆیی رێگریان لە دوژمن کرد و ترسیان خستە دڵی دوژمنەوە. بوون بە نوێنەری نمونەیی هێڵی تێکۆشانمان. هەمیشە هێڵی ئەو هەڤاڵانەمان دەکەینە هێڵی تێکۆشانێکی نمونەیی. بەڵێن دەدەین کە تاوەکو تۆڵەی هەموو شەهیدەکانمان نەکەینەوە و خەیاڵیان بۆ ئازادی جێبەجێ نەکەین، تێکۆشانمان بە بڕیارداریەکی گەورەوە بەردەوامی پێبدەین.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای شەهیدەکانمان تیرێژ، شاهۆ، شاهین و دارا و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: تیرێژ دژوار
ناو و پاشناو: وەدات ئیشسز
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
دایک و باوک: سامیعە و محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢\ زاپ
*
ناسناو: شاهۆ قەندیل
ناو و پاشناو: ئامانج حەمە شەریف
شوێنی لەدایکبوون: سەید سادق
دایک و باوک: حەمیدە و حەمە شەریف
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢\ زاپ
*
ناسناو: شاهین باران
ناو و پاشناو: عوگید ئایتیش
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
دایک و باوک: قودرەت و حەسەن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢\ زاپ
*
ناسناو: دارا خەلیل
ناو و پاشناو: بایرام ئەربەک
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
دایک و باوک: نەزیرە و فەندی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢\ زاپ
***
تیرێژ دژوار
***
شاهۆ قەندیل
***
شاهین باران
ف.ق