هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای شەهیدی ئاڤاشینی ئاشکرا کرد

هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا، ناسنامەی ٥ گەریلای ئاشکرا کرد کە ١٠ – ١٢ی ئایاردا لە ئاڤاشین شەهید بوون و وتی، " بەڵێن دەدەین لەسەر رێچکەی هێڵی شەهیدان بگەینە ئامانجەکانمان."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی گەریلا شەهیدەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە وتی" لەدژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی قڕکەر کە لەبەرانبەر کوردان بەڕێوەی دەبات، لە هەرێمی ئاڤشین گەریلاکانمان بە شێوەیەکی قاڕەمانانە بەرخۆدان دەکەن، وڵامێکی بەهێز بە داگیرکەران دەدەن. لەنێوان ١٠-١٢ی ئایار لە هەرێمی ئاڤاشین لە ئەنجامی بۆردوماندا پێشەنگەکانی هەنگاوی شۆڕشگیری بازەکانی زاگرۆس، هاوڕێکانمان ئاگر، جانشێر، سیپان، ئاگرین و ڤیان شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئاگر بزۆک

ناو و پاشناو: رەمەزان دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: دەلیلا و شەوکەت

شوێن و مێژووی شەهادەت: ١٠ی ئایاری ٢٠٢١/ ئاڤاشین

*

نازناو: ئاگرین کارەر

ناو و پاشناو: ئامەد ئارسلان

شوێنی لەدایکبوون: مووش

دایک و باوک: هاریکا و جەودەت

شوێن و مێژووی شەهادەت: ١٢ی ئایاری ٢٠٢١/ئاڤاشین

*

نازناو: جانشێر ئاڤاشین

ناو و پاشناو: فورات ئوزسوجو

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: سەعادەت و محەمەد تاهیر

شوێن و مێژووی شەهادەت: ١١ی ئایاری ٢٠٢١ / ئاڤاشین

*

نازناو: ڤیان بۆتان

ناو و پاشناو: کوبرا کلچ

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

دایک و باوک: غوربەت و حەکیم

شوێن و مێژووی شەهادەت: ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ / ئاڤاشین

*

نازناو: سیپان خەڵات

ناو و پاشناو: نوروڵلا چاکار

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: بەهیجە و رەمەزان

شوێن و مێژووی شەهادەت: ١١ی ئایاری ٢٠٢١ / ئاڤاشین

***

ئاگر بزۆت

 

جانشێر ئاڤاشین

 

سیپان خەلات

 

ئاگرین کارەر

 

ڤیان بۆتان

هەپەگە لە راگەیەنراوەکەیدا باسی لە خەبات و تێکۆشانی ئەو ٥ شەهیدە کرد و رایگەیاند، هەر یەکە لە شەهیدەکانیان ئەرک و بەرپرسیاری شۆڕشگێری خۆیان بە شێوەیەکی قاڕەمانانە جێبەجێ کرد و بوونە قاڕەمانی نەمری گەلی کورد.

هەپەگە لە کۆتاییدا، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان (ئاگر، جانشێر، سیپان، ئاگرین و ڤیان) و هەموو گەلی کوردستان کرد و بەڵێنی دووبارە کردەوە کە لەسەر رێچکەی شەهیدان ئامانجەکانیان بەدیدەهێنن.

ف.ق