هەپەگە ناسنامەی پێنج شەهیدی کاتۆی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٥ شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە کاتۆ شەهید بوون و وتی، " تێکۆشانی هاوڕێکانمان رۆزا، خوێندا، ستێرک، زیلان و ئارین بە تەئکیدی سەردەکەوێت و بەڵێن بەدیهێنانی خەون و خەیاڵانیان دەدەین."

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"١٩ی نیسانی ٢٠١٧ سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی ئەلکێ لەسەر چیای کاتۆ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. لەم چوارچێوەیەدا شەڕ روویدا و هاوڕێکانمان رۆزا، خوێندا، ستێرک، زیلان و ئارین کە بە قاڕەمانی شەڕیان کرد، شەهید بوون. لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا یادی هاوڕێ شەهیدەکانمان دەکەینەوە.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: رۆزا هێلین

ناو و پاشناو: مەردیە ئادیبەللی

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: گولشە و مینور

کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠١٧ / کاتۆ ژیرکا

*

ناسناو: خوێندا کاتۆ

ناو و پاشناو: هاتیجە ئایکوت

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: جەمیلە و رەمەزان

کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠١٧ / کاتۆ ژیرکا

*

ناسناو: ستێرک عەفرین

ناو و پاشناو: حەمیدە محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: عازیمە و جەمال

کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠١٧ / کاتۆ ژیرکا

*

ناسناو: زیلان قەرەداغ

ناو و پاشناو: زینەت جەیلان

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: بۆزێ و فەتیح

کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠١٧ / کاتۆ ژیرکا

*

ناسناو: ئارین قەرەداغ

ناو و پاشناو: مەدینە تیلکی

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: کۆچەر و حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠١٧ / کاتۆ ژیرکا

*

خوێندا کاتۆ

**

ستێرک عەفرین

 

هەپەگە وێرانی ئەوەی باسی لە تێکۆشانی ٥ شەهیدەکەی لەپێناو رزگاری گەل و نیشتیمان کردووە هەروەها وتی، " هاوڕێمانمان رۆزا، خوێندا، ستێرک و ئارین هەریەکەیان هاوڕێی رەسەن، قاڕەمان، بوێر و جوان بوون. بەڵێن دەدەین تێکۆشانیان سەربکەوێت و وابەستەی خەون و خەیاڵیان بین. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوای هەڤاڵە هێژاکانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."

ف.ق