هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهید ئاشکرا دەکات
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی سێ شەهیدی ڕیزەکانی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، «گەرمترین سەرەخۆشی لە خێزانی شەهیدەکانمان و گەلی کوردی وڵاتپارێز دەکەین».
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی سێ شەهیدی ڕیزەکانی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، «گەرمترین سەرەخۆشی لە خێزانی شەهیدەکانمان و گەلی کوردی وڵاتپارێز دەکەین».
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە شەهیدبوونی سێ لە گەریلاکانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:
«هێزەکانمان بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا کە لە ١٤ ی نیسانی ٢٠٢٢ ـەوە دەستیپێکردووە، بەگیانی فیداکارییەوە بەرخۆدان دەکەن و داستانی مێژوویی تۆماردەکەن لە قەڵای چەمچۆ لە زاپ. یانزە مانگ و بیست ڕۆژە، واتە ٣٥٣ ڕۆژ، سوپای تورکیا بە چەکی کیمایی و قەدەغەکراو، بە هەموو جۆرە چەکێک و بە هەموو هێزی خۆی، هێرش دەکاتە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا. لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا نەیتوانیوە سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە قەڵای چەمچۆ ببەزێنێت، بەرخۆدانی قەڵای چەمچۆ بە پشتبەستن بە ڕێبازی شەڕی گەریلای تیمی پسپۆڕ توانایەکی مەزنی پیشانداوە، هەروەها زیانی گەورەی بە دوژمن گەیاندووە، فەرماندەیی جووڵە_بەڕێوەبەریی ئێمە کە بەرخۆدان بەڕێوەدەبەن و فەرمان و ڕێنماییان دەرکرد و بەرخۆدەران لە ٤ ی نیسان لە قەڵای چەمچۆ دەرچوون، بەڵام لە ٧ ی نیسان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەیدا تووشی سەربازانی داگیرکەر هاتن، لە ئەنجامدا، پێکدادان لەنێوان هێزەکانمان و سەربازانی داگیرکەری تورکیا ڕوویدا، دوو کەس خیانەتیان کرد، بەڵام هەڤاڵمان بۆتان گۆیی تا شەهیدبوون بەرخۆدانی کرد، خیانەتی ئەو دوو کەسە نەبووە مایەی شێواندنی بەرخۆدانە مەزنە ٣٥٣ ڕۆژییەکەی قەڵای چەمچۆ.
لەم پێگەیەدا بەرخۆدان نزیکەی ساڵێک درێژەی کێشا، هیچ زیانێکمان بەرنەکەوت و هیچ ئاستەنگێکمان تووش نەهات، بەڵام وەک بەشێک لە بڕیاری تەڤگەرەکەمان بۆ وەستانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەپێناو نەسەپاندنی مەرجی سیاسی، فەرماندەیی جووڵە_بەڕێوەبەریی ئێمە کە سەرپەرشتی بەرخۆدان دەکات ئەم بڕیارەی دەرکرد، لە ٤ ی نیسان وەک دەسپێشخەرییەک پێگەی بەرخۆدانمان لە قەڵای چەمچۆ چۆڵکرد، سوپای تورکیا بە چاوساغی خیانەتکاران چوونە نێو پێگەی بەرخۆدانی قەڵای چەمچۆ و وەک پرۆپاگەندەیەک بەکاریانهێنا و وەک سەرکەوتنێک پیشانیاندا. ئەمەش بەڵگەیە بۆ شکستی ئەوان. دوای دڵنیابوونەوە لە نەبوونی گەریلا لەنێو پێگەکە، پاش دوو هەفتە چوونە نێو پێگەکە، ئەگەر هەڵوێستێکی سەربازیی شەرەفمەندانە هەبایە، بەم جۆرەیان نەدەکرد، درۆیان نەدەکرد بە گوتنی «ئەو تونێلەمان پشکنی کە گەریلا چۆڵیکرد» و ڕاستییەکەیان دەردەخست.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: بۆتان گۆیی
ناو و پاشناو: بیلال محەمەد عەلی
شوێنی له دایکبوون: زاخۆ
ناوی دایک و باوک: غوربەت _ محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ ی نیسان ٢٠٢٣/ زاپ
****
نازناو: هەژار زۆزان
ناو و پاشناو: سەڤیلای ئاک یلدرم
شوێنی له دایکبوون: ئەردەخان
ناوی دایک و باوک: ئەفلاتون _ بیلال
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ ی نیسان ٢٠٢٣/ سەرحەد
****
نازناو: باگەڕ باز
ناو و پاشناو: ئۆرهان کالا بالک
شوێنی له دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: زوبەیدە _ میهراچ
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ ی نیسان ٢٠٢٣/ سەرحەد
ئیمە هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان لە بنەماڵە هێژاکانی هاوڕێ شەهیدەکانمان و هەموو گەلی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەین."
ژ.ت