هەپەگە ناسنامەی سێ شەهیدی زاپی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ڕاگەیاند، کە لە بەرخۆدان دژی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە زاپ شەهیدبوون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند کە ٣١ی مانگی گوڵانی ئەمساڵ، لە هەرێمی زاپ شەهیدبوون.

لە ڕاگەیەندراوکەدا هاتووە: ڕۆژانی ٢٩ بۆ ٣١ی مانگی گوڵان، لە مەیدانی جیلۆی بچووک لە هەرێمی زاپ، لەنێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەری تورک شەڕێکی قورس ڕوویدا، لەم شەڕەدا گەریلاکانمان بە شێوەیەکی فیداییانە بەرخۆدانیان کرد و گورزی قورسیان لە داگیرکەران دا، دوای ئەوە دوژمن بە ناچار پاشەکشێی کرد و مەیدانەکەی بۆردوومانکرد، لەم شەڕ و بۆردوومانەدا هەڤاڵانمان مەلسا، ڕۆستەم و چیاگەڕ بە ئیرادەیەکی بەهێز شەڕیان کرد و شەهیدبوون.

دوای باسێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی ئەو شەهیدانە هاتووە: هەڤاڵانمان مەلسا، ڕۆستەم و چیاگەڕ، لەدژی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک بەرخۆدانێکی بەشکۆی مێژووییان نیشاندا و بە تایبەتمەندیی جەنگاوەری پێشەنگ و دڵسۆز بوونە قارەمانی داستانی زاپ کە لەبیر ناکرێن.

ناسنامەی ئەو شەهیدانەش بەمشێوەیە ڕاگەیەندراوە:

نازناو: چیاگەڕ ئامەد

ناو و پاشناو: محەمەد قادر

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: سیلاڤ- سالح

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٣١ی گوڵانی ٢٠٢١- زاپ

*

نازناو: ڕۆستەم گارزان

ناو و پاشناو: ئیسماعیل شیشمەک

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک و باوک: حەزین- محەمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٣١ی گوڵانی ٢٠٢١- زاپ

*

نازناو: مەلسا دێرک

ناو و پاشناو: مەدیا عەلی

شوێنی لەدایکبوون: دێرک

ناوی دایک و باوک: شەریفە- یوسف

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٣١ی گوڵانی ٢٠٢١- زاپ

 

مەلیسا دێرک

 

رۆستەم گارزان

 

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، " سەرەتا لە بنەماڵەی بەڕێزی هەڤاڵانمان، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە ئاڵای شۆڕشێک کە ئەو هەڤاڵانە ڕادەستی ئێمەیان کردووە، تا سەرکەوتن بشەکێنینەوە."

ف.ق