هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرا

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە مەتینا شەهید بووە و رایگەیاند: "هاوڕێکەمان لە دژی هێرشەکانی دوژمن نوێنەرایەتی گیانبازیی ئاپۆیی کردووە و تا دوا هەناسە لەسەر ئەو هەڵوێستەی بووە".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"زانیارییەکانی لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:

'٢١ی ئادار گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی یەک جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

'٢١ی ئادار گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم، لە گۆڕەپانەکانی دۆڵی لۆلان، شاخی شەهید کامەران و شاخی شەهید حەقی خواکورک و لە گۆڕەپانی چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخودانمان ١٠٣ جار بە کاتیوشا، تانک، هاوەن و چەکی قورس بۆردومان کران.

٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە هەرێمی مەتینا لە هێرشی دوژمندا هاوڕێمان دەلیل چیاگەڕ شەهید بوو. لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە رێگەی داگیرکردنی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە کەسایەتی بزوتنەوەکەماندا دەیەوێت گەلەکەمان پاکتاو بکات، هاورێیانمان بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابور وەڵامیان دایەوە و سەرباری بەخشینی قوربانی قورس گورزی دژواریان لە دوژمن وەشاند و پلانەکانی دوژمنیان پوچەڵکردەوە. لە هەرێمی مەتینا کە بەرخودانێکی ئەفسانەیی تێدا ئەنجامدرا، هاورێمان دەلیل چیاگەڕ لە سەنگەرەکانی بەرخوداندابوو، لەم قۆناغە مێژووییەدا وەک جەنگاوەرێکی ئاپۆیی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بە شێوەیەکی شێلگیرانە و بڕیارداربوونێکی گەورە بە جێگەیاند. لە دژی هێرشەکانی دوژمن، وێنای گیانبازیی ئاپۆیی کرد و تا کۆتا هەناسەی لەسەر ئەو هەڵوێستە بەردەوامبوو و لە مێژووی ئازادیی گەلی کورددا جێگەیەکی شکۆمەندانەی کردەوە.

سەرەتا سەرەخۆشی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێمان دەلیل چیاگەر دەکەین، کە بە رەنج و ماندووبوونی زۆرەوە رۆڵەکەیان گەورە کرد و لە رێزەکانی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا بەشدارییان پێکرد، هەروەها سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەن.

زانیاریبەرفراوان لە سەر ناسنامەی هاورێمان دەلیل چیاگەر بەم جۆرەیە:

ناسناو: دەلیل چیاگەر

ناو و پاشناو: رێزان بیلکای

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: ئەمینە - ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ مەتینا

هـ . ب